دوای ته‌واوبوونی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و توركیا، ژماره‌یه‌ك هانده‌ر، سنوری یاریگایان به‌زاندو چوون وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی هه‌لبژارده‌ی پورتوگال كریستانیۆ رۆناڵدۆ بگرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە نیازە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی یاریگاكانی ئه‌ڵمانیا توندتر بکات، تا هانده‌ران نه‌توانن به‌ئاسانی سنوری یاریگای یاریه‌كانی یۆرۆی 2024 ببه‌زێنن.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه، بۆ هه‌ر 10 یاریگای ئه‌ڵمانیا رێ و شوێنه‌كانی ئاسایشی یاریگا به‌هێزتر ده‌كه‌ین تا رێگری بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی سنوری یاریگا ده‌به‌زێنن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یوفا هاتووه، هەر دزەکردنێک بۆ ناو یاریگا به پێشێلکردنی یاساکانی یاریگاکە داده‌نرێت، بۆیه ده‌بێته هۆی دەرکردنی ئه‌و كه‌سه له‌ناو یاریگا وله‌سه‌رجه‌م یاریه‌كانی دیكه بێ به‌ش ده‌كرێت، هاوكات رووبه‌رووی دادگای تاوان ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌و هه‌لسوكه‌وته سەرپێچیکردنه بۆ سەر موڵکی یاریگاکە.
جێگای باسه هەرچەندە هانده‌ره‌كان تەنها دەیانویست وێنەی سێڵفی لەگەڵ دۆن بگرن، بەڵام پلانی ئاسایشی یاریگا بۆ پاڵەوانێتییەکە ئامانجی پاراستنی یاریزانەکانە لە هه‌ر زیان و مه‌ترسیه‌ك رووبه‌رووی ببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.