Erbil 25°C شەممە 28 ئەیلوول 21:12

یــــۆرۆی 2024.. ئیسپانیـــا بۆ یـــاری به‌رامبه‌ر ئه‌لبانیـــا له‌تواناكانی ناچـــۆ و ئایۆزێ پێرێز بێ به‌ش ده‌بێـــت

کوردستان TV
100%


هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ناچۆ فێرناندیز و ئایۆزێ پێرێز به‌شداری مه‌شق و راهێنانه‌كانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یان نه‌كرد، به‌مه‌ش هه‌ردوو یاریزان بۆ یاری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵبانیا له‌كۆتا گه‌ری قۆناغی كۆمه‌له‌كانی یۆرۆی2024  ئاماده‌نابن.

 هاوكات یاریزان رۆدری هێناندیز به‌هه‌نان شێوه‌ بۆ ئه‌م یاریه‌ ئاماده‌ نابێت، چونكه‌ سزای راگیرانی هه‌یه‌، ناچۆ به‌رده‌وامه له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێكانه‌كه‌ی، بۆیه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ره‌نگه‌ بۆ یاری قۆناغی شازده‌ له‌رۆژی سێ حوزه‌یرانی داهاتوو ئاماده‌بێت، ناچۆ به‌هۆی ئازاری ماسولكه‌كانی نه‌یتوانی بۆ یاری به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا به‌شداری بكات، ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گه‌یشته‌ شاری دۆسڵدۆرفی ئه‌ڵمانیا، چونكه‌ یاری كۆتا گه‌ر له‌م شاره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.  

كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵبانیا ده‌بێته‌وه‌.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.