نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كۆگایەكی هەڵگرتنی چەك تەقییەوە و بەهۆیەوە قوربانی كەوتەوە.
تەقینەوەكە لە كۆگایەكی هەڵگرتنی چەك لە رۆژئاوای شاری مووسڵ لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا تەقیوەتەوە كە سەر بە هێزەكانی پاسەوانی سنوور بووە.
تەقینەوەكە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە كۆكاگە روویداوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەكەش دوو ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی سنوور بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.