له پهیامێكدا، سهردار ئیسماعیل بهڕێوهبهری گشتی وهرزش، بهبۆنهی سهركهوتنیان له دوا یارییهكانیان له خولی ئهستێرهكانی عێراق پیرۆزبایی له یانهكانی ههولێر و دهۆك و زاخۆ و نهورۆز دهكات.
دهقی پیرۆزباییهكهی بهڕێوهبهری گشتی وهرزش:
خولی یانە پیشەگەرەکانی عێراق بۆ تۆپی پێ
پیرۆزبایی لە یانەکانی هەولێر ، دهۆک ، نەورۆز ، زاخۆ
بەناوی خۆم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش ، پیرۆزباییەکی گەرم لە یانەکانی هەولێر و دهۆک و نەورۆز و زاخۆ دەکەم ، بە بۆنەی نیشاندانی ئاستێکی بەرز لە گەڕی ( 33 )ی خولی یانە پیشەگەرەکانی عێراق لە تۆپی پێ ،
سەرکەوتنی یانەی هەولێر ، لە یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری ، بە دوو گۆلی بێ بەرامبەر بەسەر یانەی نەفتی میسان ، هەروەها سەرکەوتنی یانەی دهۆک بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر ، بەسەر یانە تەڵەبە و سەرکەوتنی یانەی نەورۆز ، بە گۆڵێکی بێ وەڵام ، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی نەفت ، یەکسانبوونی یانەی زاخۆ ، بە بێ گۆڵ لە یاریگەی بارزان لە زاخۆ بەرامبەر یانەی شوڕتە .
بۆیە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە تەواوی دەستەی کارگێڕی و سەرۆک و ئەندامان و دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانان و جەماوەری هەر چوار یانەکەی کوردستان ، بەشدار لە خولی یانە پیشەگەرەکانی عێراق ، بۆ تۆپی پێ دەکەم ، بەهۆی نیشاندانی ئاستە بەرزەکەیان و هیوای ئەوە دەخوازم لە یاریەکانی داهاتوو ئەنجامی باش و شایستە تۆمار بکەن و دڵی جەماوەرەکەیان خۆش بکەن .
سەردار ئیسماعیل
بەڕێوەبەری گشتی وەرزش _ کوردستان
20_6_2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.