شه‌وی رابردوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له پاڵاوگەیه‌كی سەر رێگای هەولێر- گوێڕ كه‌وته‌وه و تا ئێستا به ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنترۆڵنه‌كراوه.
به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگره‌كه زیاتر له سێزده كاتژمێره به‌رده‌وامه و تا ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه و به‌و هۆیه‌وه سێ پاڵاوگە و کۆگەیه‌كی قیر و سووتەمەنیی سووتاندووە، هه‌روه‌ها زیاتر له 10 كه‌س له كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی و میدیاكار به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه برینداربوونه و هه‌ندێكیان تووشی كێشه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان كه له نێوانیاندا له كاتی رووماڵی شه‌وی رابردوو، رێبین مه‌جید په‌یامنێری كوردستان تیڤی و كارزان سه‌دیق وێنه‌گری كوردستان تیڤی بەهۆی زۆری رێژەی گازی ژەهراوی و پەستانی تەقینەوەکە تەندروستییان تێکچووە و دوای چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران.
جێگای ئاماژه‌یه ئاگرەکە زیانی زۆری مادیی هەبووە و جگە لە سووتانی پاڵاوگە و کۆگەی سووتەمەنی، بووەتە هۆی سووتانی سێ ئۆتۆمبێلی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پێنج تانکەری سووتەمەنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.