ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدهگهیهنێت، سەرکردەکانی حەشدی شەعبی پابەندی بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نین، لای خۆشیهوه حکوومەتی عێراق ئاماژه بهوه دهكات كه حەشدی شەعبی بەشێک نەبووە لە هێرشکردنە سەر براندە ئەمەریکی و بەریتانییەکان لە بەغدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەڵامی ماتیۆ میڵەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای دایەوە کە ڕایگەیاندبوو، بەشێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی پابەندی بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نابن.
لای خۆیهوه وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگهیاند كه حەشدی شەعبی بەشێکە لە دامەزراوەی ئەمنی عێراق و پەیوەستە بە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە. جهختیشی كردهوه كه ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر براندە ئەمەریکییەکان له عێراق، لە یاسا دەرچوون و هیچ پەیوەندییەکیان بە حەشدەوە نییە بۆیه ڕووبەڕووی سزای یاسایی و ئیداریی توند دەکرێنەوە.
ئهوه له كاتێكدایه له ماوهی چهند رۆژی رابردوو لە ناوچەی ئەلعروبە لە پارێزگای دیوانیە هێرش کراوەتە سەر پەیمانگای کامبریج بۆ فێربوونی زمان.
ههروهها له ماوهی رابردوو له بهغدای پایتهخت دوو چێشتخانەی سەر بە زنجیرە چێشتخانەكانی كهی ئیف سیی ئەمریكی بە دوو بۆمب تەقێندرانەوه .
هاوكات به بۆمبی دهنگی هێرش كرایه سهر كۆمپانیای كاترپیلهری ئهمریكی و پهیمانگهی كامبریجی بهریتانی. ئهمهش كاردانهوهی لێكهوتهوه و ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگهیاند، واشنتۆن نیگەرانە لە تەرخانکردنی 3 ملیار و500 ملیۆن دۆلار لە بودجەی گشتی عێراق بۆ حەشدی شەعبی.
وتیشی، ئێمە نیگەرانین لەوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی فەرمان لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وەرناگرێت و هاوكات لە توندوتیژی و ناسەقامگیری لە عێراق و سوریا تێوەگلاوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.