Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 14:55

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌

کوردستان TV
100%


فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، گوایە "سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سکاڵای لەسەر کەناڵەکە و پەیامنێرەکەیان تۆمارکردووه‌".

فه‌رمانگه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سکاڵاکە هیچ پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، لەسەر هەواڵيکی بێ بنەما و ناڕاست کە کەناڵەکە بڵاوی کردووەتەوە، گوایە بانکی منارە لە هەولێر 960 ملیار دیناری تێدایە و بۆ مووچە بەکار نایەت، بۆیە وەزیری دارایی و ئابووری داوای تۆمار کردووە و پەیامنێرەکەش هەر دوێنێ بە کەفالەت ئازاد کراوە.

له‌ كۆتاییدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پێویستە ئەو كەناڵە لەسەر بنەمای پیشەییبوون و پابەندبوون بە ڕێساكانی كاری میدیایی، خۆی لەو جۆرە هەواڵانە بەدوور بگرێت و بەر لە بڵاوکردنەوە، لە ناوەرۆکی پەیامەكانی دڵنیابێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.