لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك ، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد.
ئهمڕۆ سێشهممه 11ی6ی2024، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوەو بەفیشەك بریندار كراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە .
پۆلیس ئاماژهی بهوهش داوه، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ن ، ح ، ر لە دایكبووی 1996 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپیی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.