جه‌مالی ده‌لاك...
ده‌نگ و هونه‌ری به‌رزی هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك) هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند و فراوان و ڕه‌نگینه، كه زۆر له هۆگران و شه‌یدایانی ده‌نگه ڕه‌سه‌ن و بێخه‌وشه‌كه‌ی له عه‌شق و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌نگی ڕێچكه‌ی ئه‌و بلیمه‌ته نه‌مره‌یان گرتووه و بوونه‌ته ڕێبواری ڕێگا ڕۆشن و لێوڕێژ له هونه‌ری ڕه‌سه‌نی وڵاتی كورده‌واری بوونه‌ته گۆرانیبێژ، هه‌ریه‌ك به‌توانای ده‌نگ و ئه‌دای گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌سه‌ر خوانه ڕه‌نگینه‌كه‌ی زیره‌ك هه‌نگاویان بۆ نێو دنیا جوانه‌كه‌ی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی هه‌ڵگرتووه.
یه‌كێك له‌و ده‌نگه به‌سۆزانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه شێت و شه‌یدای به‌سته و مه‌قامه‌كانی زیره‌كی نه‌مر بووه، ئه‌و ده‌نگه زۆر كارامه و لێهاتووه به گه‌روویه‌كی پاراوه‌وه گۆرانییه‌كانی ئه‌و بلیمه‌ته‌ی دووپاته كردۆته‌وه تا ئه‌و جێیه‌ی خۆی له‌نێو ئه‌و گوڵ و گوڵزاره ڕه‌نگینه‌ی هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌كدا بینیوه‌ته‌وه، زۆر وه‌ستایانه و شاره‌زایانه له كۆڕی به‌زمی یاران و شه‌وانی باده‌نۆشین و گه‌شت و سه‌یرانه‌كاندا گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌كی خوێندووه و ده‌وروبه‌ر و ئازیزان و كۆڕی یارانی سه‌رمه‌ست و سه‌رحاڵ كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك تێكۆشاوه كه به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی ببێته میراتگری ده‌نگ و هونه‌ری بلیمه‌تی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك 1921_26/6/1972) ئه‌ویش پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ندی شه‌هید (عه‌بدوڵڵای مه‌لا)یه.
هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵا كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی كوڕی قازی محه‌مه‌دی خوارزایه ناسراو به (عه‌بدوڵڵا مه‌لا یان عه‌به‌ی مه‌لا) له ساڵی 1952 له شارۆچكه‌ی پێنجوێن به‌دنیاهاتووه.
به‌مه‌به‌ستی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و پێكهاته‌ی خانه‌واده‌یی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید و ژیان و گوزه‌رانی، هاوڕێی منداڵی هونه‌رمه‌ند نووسه‌ر تۆفیق حه‌مه‌سه‌عید خاوه‌نی كتێبی (پێنجوێن له كوانووی مێژوودا) به‌و شێوه‌یه لاپه‌ڕه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی دوێنێ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا هه‌ڵده‌داته‌وه و ده‌ڵێت:
هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا هاوڕێێ منداڵی و هه‌ردووكمان زاده‌ی شاری پێنجوێنین، عه‌بدوڵڵا زاده‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی بوو، مه‌لا ئه‌حمه‌دی قازی محه‌مه‌دی خوارزا باوكی هونه‌رمه‌ند سۆفییه‌كی موخڵیس و شاعیرێكی ئایینی و میلـلی بووه، تا له ژیاندا بووه 5 كتێبی به‌چاپ گه‌یاندووه، مه‌لا ئه‌حمه‌د له ساڵی 1983 له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووه.
دایكی عه‌بدوڵڵا ناوی (حه‌لاو) و دوو خوشكی هه‌بوو به‌ناوه‌كانی (ڕووناك و زه‌كیه).
عه‌بدوڵڵا منداڵێكی هار و هاج و بزێو و چاوكراوه بوو، تا پۆلی چواری سه‌ره‌تایی خوێند، به‌داخه‌وه له‌به‌ر سه‌ختی ژیان و ئاسته‌گه‌كانی نه‌یتوانی درێژه به‌خوێندنه‌كه‌ی بدات، له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی تێدا به‌دی ده‌كرا، كاتێك ده‌مانخوێند به‌یانیان له گۆڕه‌پانی قوتابخانه عه‌بدوڵڵایان له‌ڕیز ده‌هێنایه ده‌ر و گۆرانی‌یان پێ ده‌گوت، ئه‌و كاته‌ش زیاتر گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌كی ده‌گوت و هه‌ندێكجاریش گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌دی ماملێ 1925_23/1/1999)ی ده‌خوێند.
جێی داخه هێشتا عه‌بدوڵڵا و خوشكه‌كانی له ته‌مه‌ندا زۆر منداڵ بوون، كێشه‌یه‌كی خێزانی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه ئه‌ویش باوك و دایكی لێك جیا ده‌بنه‌وه و ژیانی هاوسه‌ریان لێك ده‌پچڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مان منداڵ بوون واته عه‌بدوڵلا و خوشكه‌كانی كه‌وتنه لای حه‌لاوه‌خانی دایكیان، هه‌رچه‌نده سه‌خت بوو بۆ ئه‌و خاتوونه به‌بێوه‌ژنی سێ منداڵ به‌خێو بكات، ناچار عه‌بدوڵڵا ده‌ستبه‌رداری خوێندن ده‌بێت و شانی دایه به‌ر كاركردن له‌پێناو دابینكردنی بژێوی ژیانی دایكی و خوشكه‌كانی، بیرمه عه‌بدوڵڵا یه‌كه‌م كاری ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌تا بوو به شاگردی چایچی، دوای ماوه‌یه‌ك وازی هێنا و خۆی له ماڵه‌وه شیرینی وه‌كو (زلوبیا و محه‌له‌بی) دروست ده‌كرد و له‌سه‌ر سینی به‌ده‌ستگێر به‌ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی پێنجوێندا ده‌ی گێڕا تا بیفرۆشێت و ژیان دابین بكات و پێویستی به‌كه‌س نه‌بێت..!
پاشان له‌گه‌ڵ كاك ئه‌حمه‌دی فه‌ره‌ج خان ناسراو به (ئه‌حمه‌د كاڵ) كە پورزای خۆی بوو، هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ڕێگای بایاوا له قه‌ڵادی چایخانه‌یه‌كیان دانا، چایخانه‌كه كه‌پرێك بوو، ته‌نها چا و خواردنیان تێدا دانابوو بۆ ڕێبواران، به‌و شێوه‌یه‌ش ماوه‌یه‌ك ژیانی خۆیی و دایك و خوشكه‌كانی مه‌یسه‌ر ده‌كرد)(1).
هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ژیانی زۆر سه‌خت و به كوله‌مه‌رگی ژیاوه، هه‌روه‌ك چۆن مامۆستاكه‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك، تا له ژیاندا بوو شوێنێك نه‌بوو تاسه‌ر تێیدا پشوو بدات، زۆر سه‌ختی چه‌شت و له كۆتا ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا و دوای ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته به هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، له شوێنێكی دووره‌ده‌ست و له كانی مه‌لا ئه‌حمه‌د ژیانی خۆی به‌چایخانه‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات و بژێوی ژیانی خۆیی و ڕابه‌رخانمی هاوسه‌ری به‌به‌دبه‌ختی و كوله‌مه‌رگی تێدا په‌یداكردووه، سه‌ره‌ڕای نه‌هێشتن و ئازاردانی ڕۆحی و لێدانیش..؟! كه‌چی قوتابییه‌كه‌شی به‌هه‌مانشێوه ژیانی نامورادی و به‌دبه‌ختی ئه‌ویش له‌ژێر سایه‌ی كه‌پرێكدا چایخانه‌یه‌ك ببات به‌ڕێوه تا خۆی و دایك و خوشكه‌كانی بژین..؟!
مامۆستا هێمنی موكریانی به‌ناحه‌ق له هۆنراوه‌ی (بابرده‌ڵه)دا له خۆڕا نه‌یفه‌رمووه:
هونه‌رمه‌ند و ژیانی خۆش مه‌حاڵه
هونه‌رمه‌ند ڕه‌نجه ڕۆیه، ژینی تاڵه
ورینگه خۆشه‌كه‌ت بۆ تۆ به‌ڵایه
ئه‌تۆ خۆش خوێنی حاڵت بۆیه وایه.
كاك تۆفیقی هاوڕێی منداڵی، به‌هه‌سته جوانه‌كه‌ی دیسانه‌وه ده‌مانباته‌وه بۆ ڕۆژانی پێكه‌وه بوون و به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی و چڕینی گۆرانی له‌لایه‌ن هاوڕێ شه‌هیده‌كه‌یه‌وه كه هه‌میشه شادی و چێژی به ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌خشیوه:
له‌پێنجوێن نه‌ریتێك باو بوو، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و هه‌ینی خه‌ڵك به‌گشتی پۆل پۆل به پیاو و ژن و كچ و كوڕه‌وه ڕوویان له مه‌زاری پیاوچاكان و ڕۆخی چه‌م و سه‌یرانگاكانی پێنجوێن ده‌كرد، تا ئێواره له‌و ده‌شت و ده‌ره به‌كه‌یف و سه‌فا و خۆشیی و خه‌نده ڕۆژیان به‌سه‌ر ده‌برد، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا عه‌بدوڵڵا به‌و ده‌نگه زوڵاڵ و خۆشه‌ی گۆرانی شادی و به‌زمی هه‌ڵپه‌ڕكێی بۆ ده‌چڕین، ده‌بوو به‌ڕه‌شبه‌ڵه‌ك و گۆڤه‌ند، عه‌بدوڵلا بۆ گۆرانییه شاد و كرژه‌كان پشتی به گۆرانی ده‌نگبێژانی ئه‌و كاته وه‌ك (خوله عه‌ره‌ب، ئه‌نوه‌ر جه‌لال و حه‌مه‌ی مه‌ڵه‌ك) ده‌به‌ست و گۆرانی ئه‌وانی ده‌خوێند، به‌و كاره شیرینه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی له‌نێو خه‌ڵكدا خۆشه‌ویست كردبوو، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش به‌چاوی ڕێزه‌وه لێیان ده‌ڕوانی و خۆشیان ده‌ویست.
عه‌بدوڵڵای مه‌لا له كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو، بنه و بارگه ده‌پێچێته‌وه و ڕوو ده‌كاته شاری سلێمانی، له‌وێش به‌هه‌مانشێوه شان ده‌داته‌وه به‌ركاركردن و هێزی جه‌سته‌ی ده‌فرۆشێت له‌پێناو درێژه‌دان به‌ژیان، به‌داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌ك ژیان له سلێمانی، عه‌بدوڵڵا ماوه‌یه‌كی زۆر دووچاری نه‌خۆشی پێست ده‌بێت و هه‌موو جه‌سته‌ی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه كون كون ده‌بێت و ئازارێكی زۆر ده‌چێژێت، دوای چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ڕزگاری ده‌بێت.
ماوه‌یه‌كیش عه‌بدوڵڵا له كۆڵانه باریكه‌كه‌ی ته‌نیشت كتێبخانه‌ی سلێمانی به‌تایبه‌ت ئێواران مقه‌ڵییه‌كی داده‌نا و هه‌ندێك جگه‌ر و گۆشتی ده‌هێنا و خه‌ڵووزی ده‌گه‌شانه‌وه، جگه‌ر و گۆشتی ده‌برژاند و دەیفرۆشت، به‌رده‌وام ده‌وره قه‌ره‌باڵغ بوو و ئێمه‌ی پێنجوێنی هاوشاری و هاوڕێی منداڵی ئه‌چووین بۆ لای تا دره‌نگی شه‌و له‌لای ده‌ماینه‌وه و زۆرجار كه ته‌واو ده‌بوو هاوكاریمان ده‌كرد له پێچانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی، ئه‌وه‌نده‌ی له یادم بێت عه‌بدوڵڵا كوڕێكی به‌جه‌رگ و ئازا و نه‌ترس بوو، له ساڵی 1974 بوو به‌پێشمه‌رگه، پاشان كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی تۆمار كرد و له كۆتایی ساڵی 1977 چووه ده‌ره‌وه و دووباره ده‌بێته‌وه به پێشمه‌رگه، جێی داخه ئه‌و كوڕه بوێر و چاونه‌ترس و ده‌نگخۆشه گیانی بۆ كوردستان به‌خشی و شه‌هید بوو)(2).
به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه ته‌مه‌نی ده‌گاته 27 به‌هار، له له‌ڕێكه‌وتی (12/5/1978) له كاره‌ساتی هه‌كاری به‌فڕۆكه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ناوی (نه‌جمه‌دین حه‌مه‌دئه‌مین چه‌مه‌كی) شه‌هید ده‌بێت و خۆری ته‌مه‌نی ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام بۆ هه‌میشه ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی و گۆرانییه خۆشه‌كانی له هه‌ست و یاده‌وه‌ریماندا بوونی هه‌یه، دوای 14 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر شه‌هیدبوونیدا، له ساڵی 1993 ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا له هه‌كارییه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و له گرده‌كه‌ی سه‌یوان (گردی شه‌هیدان)ی سلێمانی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
هونه‌رمه‌ند له‌و ماوه كه‌مه‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێكی زۆری به هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی كردووه، به‌هاوكاری تیپی مۆسیقا و هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار.
هونه‌رمه‌ندی شه‌هید خاوەنی چەند بەرهەمێکی كه‌مه، بەڵام پوخت و پڕ چێژی هونه‌رێكی ناوازه‌ن، هەتا ئەمڕۆش گوێگر و هه‌واداره‌كانی بە حەسرەتەوە كه‌مه‌ندكێشی ده‌نگه پاراوه كوردییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، له دڵه‌وه سوپاسگوزاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ست و پله په‌نجه هونه‌رییانه‌م كه هاوكار و پشتیوانی هونه‌رمه‌ند شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا بوون له تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه هه‌ریه‌كه‌یان نرخ و بەهای تایبەتی خۆیان هه‌یه.
هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی گۆرانی گوتنییه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌نگه به‌سۆز و زوڵاڵه‌كه‌ی بلیمه‌تی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌كدا بووه و ڕێچكه هونه‌رییه‌كه‌ی زیره‌كی گرتۆته‌به‌ر و ده‌روێشێكی ڕێگا هونه‌رییه‌كه‌ی زیره‌كی نه‌مر بووه.
له‌ژیانیدا هونه‌رمه‌ند زۆر زه‌حمه‌تی كێشاوه و هێزی بازوو جه‌سته‌ی له‌پێناو ژیاندا به‌خشیوه و تاڵی و سوێری و گه‌رمی و ساردی و هه‌وراز و نشێوی له ژیاندا چه‌شتووه، به‌ڵام له ڕێی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یه‌وه ئارامی به ڕۆح و جه‌سته‌ی خۆی و گوێگر و هه‌واداره‌كانی به‌خشیوه، هونه‌رمه‌ند جیا له به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی، له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناخیدا چرۆی كردووه و ئازار و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌لایه‌ن داگیركه‌ره‌وه ئازاری به‌ڕۆحی به‌خشیوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ك لاوێكی خوێنگه‌رمی ئه‌م كوردستانه بۆته پێشمه‌رگه له شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی 1974 و دواتر له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش عه‌بدوڵڵای مه‌لا هه‌رده‌م به تفه‌نگ له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا خه‌باتی كردووه و به ده‌نگه خۆش و گۆرانییه به‌سۆزه‌كانی كردۆته هه‌وێنی جۆشدانی هه‌ستی پێشمه‌رگانه‌ی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی.
هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی بۆ ژیان و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن توانیویه‌تی بنووسێت و بخوێنێته‌وه، هاوڕێی منداڵی تۆفیق حه‌مه سه‌عید جارێكی دیكە ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژانه كه هونه‌رمه‌ندی شه‌هید جیا له به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی توانای شیعردانانیشی هه‌بووه :
جار جار هه‌ندێ شیعری میلـلی و شیعری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌نووسی، بیرمه جارێك له كۆڕێكدا شیعری خۆی خوێنده‌وه، فه‌تاح ئاغا ئه‌و كاته ئامر هێزی خه‌بات بوو له پێنجوێن كۆڕێكی هه‌بوو، له‌ناو كۆڕه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵلای مه‌لا هه‌ستا شیعرێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی خوێنده‌وه كە جێی ڕه‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان بوو.
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا و تیپی مۆسیقای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی سلێمانی..!
هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند له سه‌ره‌تای مێردمنداڵی و هه‌رزه‌كارییه‌وه ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی بۆته هۆی به‌خشیینی خۆشی و شادی به هاوڕێكانی و هه‌میشه له ڕێی گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌كه‌وه له كۆڕ و كۆبوونه و دانیشتنی ماڵان‌دا ڕۆح و هه‌ستی ئاماده‌بووانی سه‌رمه‌ست و سه‌رحاڵ كردووه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ناو و به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی به‌ناو جه‌ماوه‌ردا بڵاو ده‌بێته‌وه.
جێی داخه ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی تۆماری كردوون له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ و ژه‌نیار هه‌موویان له دانیشتنی ماڵان و دوكاندا بووه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1973 هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند كه‌ریم خه‌مزه‌یی پێكه‌وه به دوو قۆڵی له ماڵی عوسمانی غه‌وسه به بۆنه‌ی له‌دایكبوونی (به‌هره)ی كچی كاك عوسمانی غه‌وسه‌ی تۆمارگا له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز كاسێتێك تۆمار ده‌كه‌ن، به‌هاوكاری هه‌ردوو ژه‌نیاری به توانا (حه‌سه‌نی حاجی قاسم، ناسراو به حه‌سه‌نی نه‌ی، باڵه‌بانی ژه‌نیوه؟؟؟؟ _20/7/1973) و هونه‌رمه‌ند عه‌زیز محه‌مه‌د خه‌لیفه، ناسراو به عه‌زۆله، زه‌ڕبی ژه‌نیوه (1934_17/7/1973) و (عه‌زیز حه‌كیم عه‌زیز، ده‌فسنجانی ژه‌نیوه).
له ساڵی 1973 هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا دوو گۆرانی له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقادا تۆمار ده‌كات، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زێده‌تر په‌یوه‌ندیم كرد به هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار جه‌مال سابیر فه‌قێ كه‌ریم و ئەویش پێی ڕاگه‌یاندم:
سه‌ره‌تای ساڵی 1970 بوو، من و شه‌هیدی نه‌مر (سۆرانی سه‌ڵته 1953_24/4/1974 له‌بۆردو‌مانی شاری قه‌ڵادزێ شه‌هید بوو) و هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (فریاد خه‌لیل 1950 سلێمانی) و هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حسێن عه‌لی حه‌سه‌ن، ناسراو به‌حسێن قه‌ره‌داخی، 1951 قه‌ره‌داخ _19/3/1996) و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی ئازیز كۆرس بووین له تیپی مۆسیقای سلێمانی، به‌رده‌وامبووین تا ساڵی 1971، دوای ئه‌وه من له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ڕه‌وانشاد (ولیه‌م یوحه‌ننا 1934_14/9/2005) و هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز مامۆستا (عوسمان محه‌مه‌د ئه‌مین) له‌سه‌ر ئامێری (كه‌مانچه - ڤیۆلۆن) په‌رتووكی (رۆلاندم) ته‌واو كرد، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سۆرانی سه‌ڵته، دواتر بڕیارمان دا له یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی سلێمانی، تیپێكی مۆسیقا له‌پاڵ تیپی شانۆی سه‌ر به یه‌كێتی قوتابیان دابمه‌زرێنین، ناومان نا تیپی مۆسیقای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی سلێمانی، باره‌گای تیپه‌كه‌مان له ماڵی (حه‌مه‌و به‌گ) بوو له شه‌قامی كاوه، دواتر كاك سیروانی كوڕی حه‌مه‌و به‌گ بوو به ئه‌ندام له تیپه‌كه‌مان كە ژه‌نیاری ئامێری ئۆكۆردیۆن بوو.
سه‌ره‌تا ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقا پێكهاتبوو له‌م به‌ڕێزانه (مامۆستا ئاوات حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم، ژه‌نیاری ئۆكۆردیۆن بوو، مامۆستای ئاماده‌یی پیشه‌سازی بوو)، خۆم (جه‌مال سابیر، ژه‌نیاری كه‌مانچه)، (سۆرانی سه‌ڵته، ژه‌نیاری باڵه‌بان)، (فوئاد سدیق، ژه‌نیاری ده‌ف) و (سواره‌ی سه‌ڵته، ژه‌نیاری ئیقاع و بانگۆز) بوو.
پاشان له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیان له ڕێكه‌وتی 18ی شوباتی 1971 توانیمان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ له ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین و كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كانمان له‌نێو جه‌ماوه‌ردا زیاتر ناسرا.
دوای ئه‌و چالاكییه هونه‌رییه ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقا ڕووی له‌زیادبوون كرد، (سۆرانی سه‌ڵته -كه‌مانچه)، (جه‌مال سابیر - كه‌مانچه)،(سیروانی حه‌مه‌و به‌گ – ئۆكۆردیۆن)، (ڕه‌مزی یوحه‌ننا – نای، برای هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ولیه‌م یوحه‌ننا)، (سه‌ركه‌وت جه‌مال – گیتار)، (یوسف زیا ئوشانا 4- رەمزی یوحه‌نا ئیقاع)، (بورهان- بانگۆز).
بۆ ساڵی دواتر له یادی 18ی شوباتی 1972، بۆ یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می هونه‌ری له سروودی نیشتمانی و گۆرانی تۆمار بكه‌ین، دوو گۆرانی یه‌كێك بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن به‌ناوی (لایه لایه‌ت بۆ ده‌كه‌م) و گۆرانی دووه‌م بۆ (كامه‌ران عوسمان) له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووك تۆمار بكه‌ین.
له ساڵی 1973 به هاوكاری مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی له ستۆدیۆی زانكۆی سلێمانی، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوازه‌ی بۆ تۆماركردین، دوو گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید (عه‌بدوڵڵای مه‌لا)، گۆرانییه‌كان بریتی بوون له (شاییه ده‌گه‌ڕێ و هه‌ی گه‌رده و گه‌رده)، به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وه بڵێم هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌به‌ی مه‌لا كوڕێكی هه‌ژار و خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر جوان بوو، به‌ڵام له توانای چڕینی گۆرانیدا له لووتكه‌دا بوو، زۆر شاره‌زایانه ئه‌دای گۆرانی ده‌كرد، پێشتر له ماڵان و دانیشتنی هاوڕێیان و شه‌وانی باده‌نۆشیدا گۆرانی ئه‌خوێند، به‌ڵام له ساڵی 1972 په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین و هاته نێو تیپی مۆسیقای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ئه‌و دوو گۆرانییه (شاییه ده‌گه‌ڕێ و هه‌ی گه‌رده و گه‌رده) ئێمه وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی تیپ مۆسیقامان بۆ ژه‌نی.
گۆرانی شاییه ده‌گه‌ڕێ: ئاماده‌كردن و ژه‌نینی سۆڵۆی كه‌مانچه‌كه هونه‌رمه‌ندی شه‌هید سۆرانی سه‌ڵته بوو.
گۆرانی هه‌ی گه‌رده و گه‌رده: له ئاماده‌كردنی خۆم بوو، ژه‌نینی سۆڵۆی كه‌مانچه‌كه هونه‌رمه‌ندی شه‌هید سۆرانی سه‌ڵته بوو.
ئه‌و دوو گۆرانییه به هه‌وڵ و هیمه‌تی دڵسۆزانه‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی تۆمار كرا، ئه‌وه‌نده به سۆز و عه‌شقێكی هونه‌رییه‌وه شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا خوێندی، ئه‌و گۆرانییانه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێ كرا و زۆر به زوویی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبۆوه، دواین چالاكی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای یه‌كێتی قوتابیان، ئاهه‌نگی یادی 18ی شوباتی ساڵی 1974 بوو له هۆڵی زانكۆی (موسته‌نسرییه)ی به‌غدا، له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی سێ گۆرانی (شاییه ده‌گه‌ڕێ و هه‌ی گه‌رده و گه‌رده و جوانی جوانی) خوێند، ئاماده‌بووانی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی سه‌رسام كردبوو)(3).
گۆرانی شاییه ده‌گه‌ڕێ، یه‌كێكه له شاكاره‌كانی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك 1921_26/6/1972)، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا، ئه‌وه‌نده به‌عه‌شقه‌وه ئه‌و گۆرانییه‌ی چڕیوه بۆته پێشه‌نگی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی و كاتێك گوێبیستی ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی ده‌بی و ده‌چریكێنی و ده‌ڵێ (شاییه ده‌گه‌ڕێ) تەزوو به جه‌سته و ڕۆحی گوێگردا دێنێ..!
(شاییه ده‌گه‌ڕێ ئامۆزا های له ده‌رگه‌ی ماڵان
ئه‌رێ بێ شه‌مێ هه‌ڵبگرین چرای له دڵم بچینه نێو خاڵان
شاییه ده‌گه‌ڕێ ئامۆزا گیان بێ برۆین بیبینه
ئه‌رێ ڕه‌ش به‌ڵه‌ك گیراوه چرای له دڵم چه‌نده شیرینه).
له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا چه‌ند ئاهه‌نگێكی له شه‌وئاهه‌نگی ماڵان له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ردی سازداوه، بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگانه په‌یوه‌ندیم كرد به به‌ڕێز كاوه‌ی محه‌مه‌دی حاجی سه‌عید_ تۆمارگای خه‌یام) ئه‌و تۆمارگایه‌ی كه زۆرترین گه‌نجینه‌ی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان و مۆسیقا و گۆرانی كوردی تێدا پارێزراوه، ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاهه‌نگانه زانیاری پێ به‌خشیم و زیاتر مه‌به‌ستم بوو ته‌واوی تێكۆشانه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید له‌به‌رچاو بگرین و فه‌رامۆشیان نه‌كه‌ین هه‌رچه‌نده له‌ڕووی تۆماركردن و كوالێتییه‌وه له‌وانه‌یه زۆرباش نه‌بن، به‌ڵام جێی ستایش و ده‌ستخۆشییه‌وه بۆ ئه‌و خه‌مخۆرانه‌ی پاراستنی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی ئه‌و ده‌نگانه‌یان تۆماركردووه و ئه‌مڕۆ وه‌ك ئه‌رشیفێكی به‌نرخ بوونیان هه‌یه.
_ هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا له‌ساڵی 1975 له ماڵی هونه‌ردۆست محه‌مه‌دی حاجی عه‌بدولكه‌ریم ناسراو به (حه‌مه‌ی ئاسنگه‌ر) ڕۆحی شادبێت به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار (گۆران ئیبراهیم خه‌یات) و كه‌سێك به‌ناوی (ڕەئووف) ژه‌نیاری (زه‌ڕب) تۆمار ده‌كات.
_ له ساڵی 1976 له ماڵی به‌ختیاری حه‌مه ئاغای قه‌ساب، له گه‌ڕه‌كی پیره‌مه‌سوور، هونه‌رمه‌ند عه‌به‌ی مه‌لا شه‌و ئاهه‌نگێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (ئیبراهیمی خه‌یات 1931_3/5/2005)، (عوسمان عه‌لی 1944_21/6/2005) و (عوسمانی خاڵه حسه) به هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار هونه‌رمه‌ندان (شه‌وكه‌ت ڕه‌شید، ئامێری كلارنێت 1930_17/4/ 1991) ، (نامدار قه‌ره‌داخی، ئامێری كه‌مانچه_ڤیۆلۆن) و (عه‌زیز حه‌كیم عه‌زیز، برای هونه‌رمه‌ند كه‌ریم خه‌مزه‌یی، ئامێری (زه‌ڕب).
له هه‌مان ساڵدا 1976 هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (كه‌ریم خه‌مزه‌یی) له‌ماڵی (مه‌جیدی سه‌روپێ) له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندان (ڕه‌حیمی باڵه‌بان، ئامێری باڵه‌بانی ژه‌نیوه) و (عه‌زیز حه‌كیم عه‌زیز، ئامێری زه‌ڕب).
هه‌روه‌ها هه‌ر له ساڵی 1976) دوو ئاهه‌نگی دیكه‌ی تۆماركردووه، به هاوكاری هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار (ئیبراهیم سابیر به‌ئامێری كه‌مانچه و عوود).
هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا و تیپی مۆسیقای سلێمانی ..!
دوای تۆماركردنی ئه‌و دوو گۆرانییه ( شاییه ده‌گه‌ڕێ و هه‌ی گه‌رده و گه‌رده) له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی سلێمانی ، به‌هاوكاری مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره، مامۆستا (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) له‌ستۆدیۆی زانكۆی سلێمانی ، هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سلێمانی، له‌ڕێكه‌وتی (1/10/1976) به‌بۆنه‌ی ڕۆژی مۆسیقای جیهانییه‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز ئاهه‌نگێك سازده‌كه‌ن و ، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك تێیدا به‌شدارده‌بن، هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا یه‌كێك بووه له‌هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و ئاهه‌نگه، به‌هاوكاری ده‌ست وپل و په‌نجه زێڕینه‌كانی تیپی مۆسیقای سلێمانی گۆرانی مه‌قامێك ، له‌گۆرانیه‌كانی بلیمه‌تی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك) گۆرانی(ئای به‌ناز به‌ناز) و مه‌قامی ( بۆبیره‌وه‌ری ڕۆژانی دوایی ڕۆژانی سه‌ختی، بنوێنه وێنه وێنه‌ی ئاوێنه ڕۆژی ڕه‌شی منی تێدا بنوێنه) خوێندووه،
به‌ڕێز (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شاسوار) ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه لاپه‌ڕه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌ڵده‌داته‌وه و باس له‌و ڕۆژه‌ده‌كات و ده‌ڵێت( ئه‌و ئاهه‌نگه بۆ ڕۆژی جیهانی مۆسیقا سازكرابوو،ئێمه كۆرسی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو (حه‌مه جه‌زا 3/2/1949_1/10/2010) بووین گۆرانی (حه‌زم لێ كردووی) له هۆنراوه‌ی (حه‌مه عه‌لی مه‌دهۆش 1919_24/2/1994) له ئاوازی هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن (ڕزگار خۆشناو) بوو، ئێمه له‌پشتی هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژه‌وه وه‌ستابووین، بینیم هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا هات، هێشتا مابووی سه‌ره‌ی ئه‌و بێت گۆرانی بڵێت، شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا زۆر مه‌ست بوو، هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو (كه‌ریم كابان 24/2/1927_14/1/2016) پێی گوت (عه‌بدوڵڵا بۆ ده‌نگی خۆت له‌سه‌ر ده‌نگی (حه‌سه‌ن زیره‌ك) نه‌سب كردووه؟!
به‌ڵام كاتێك چووه سه‌ر شانۆ ئه‌و گۆرانی و مه‌قامه‌ی خوێند، ئای چ ده‌نگێكی خۆش و كاریگه‌ری هه‌بوو)(4).
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشانه‌ی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌ویش یه‌كێكه له ده‌روێشه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك) ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند (به‌رزانی سه‌یده)یه، پێی ڕاگه‌یاندم (له‌و ئاهه‌نگه‌دا من كۆرسی گۆرانیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا بووم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كم ،له‌وێنه‌كه‌شداله‌ڕاسته‌وه دووه‌م كه‌س منم، هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌به‌ی مه‌لا زۆر مه‌ی خواردبۆوه و زۆر مه‌ست بوو، مامۆستا كه‌ریم كابان پێی گوت (عه‌بدوڵڵا زۆرت خواردۆته‌وه ده‌توانیت گۆرانی بڵێیت؟
هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا گوتی: كاك كه‌ریم گۆرانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌بێت مه‌ست بیت..! ئه‌گینا بۆم ناوترێت، به‌و حاڵه‌وه چووه سه‌ر شانۆ ئه‌و گۆرانی و مه‌قامه‌ی خوێند، به‌ڵام به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی حه‌شری كرد، زۆر به‌جوانی گۆرانییه‌كه‌ی خوێند و دڵ و ده‌روونی ئاماده‌بووانی هێنابووه جۆش و خرۆش، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌وه دوا به‌رهه‌می بوو له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌سه‌ركارێز به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مۆسیقاوه به‌شداربوو) (5).
بۆ خۆشم ئه‌و شانازییه‌م پێ ده‌بڕێ ماوه‌یه‌ك له‌نزیكیه‌وه كارم ده‌كرد، هاوینی ساڵی 1977 بوو، ئه‌وكاته له گازینۆی شاره‌وانی، شاگردی ئه‌و چایخانه‌یه بووم ڕۆژی به 750 فلس، چایخانه‌كه له ڕووی ڕووبه‌ره‌وه گه‌وره‌بوو دوو ده‌رگای هه‌بوو، ده‌رگا گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رده‌ركی سه‌رابوو، ده‌رگای دووه‌م ده‌رگایه‌كی بچووك بوو له‌سه‌ر شه‌قامی سابونكه‌ران، ئه‌و هاوینه هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا له‌ته‌نیشت ده‌رگا بچوكه‌كه‌وه وه‌ك جگه‌رچییه‌كی كارامه وه‌جاخی دامه‌زراندو كاری جگه‌رچێتی ده‌كرد، تابڵێی كه‌سێكی بێ ده‌نگ و هێمن و له‌سه‌ره‌خۆ بوو، به‌ڵام هیچ كات له‌كاتی كاركردندا گۆرانی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی لێمان نه‌بیست، دواتر جگه‌رخانه‌كه‌ی گواسته‌وه بۆ كۆڵانی مزگه‌وتی (بێخود) ته‌نیشت ده‌رمانخانه‌ی (شه‌وكه‌ت) ماوه‌یه‌كیش له‌و كۆڵانه باریكه ڕاڕه‌وێك بوو بۆ مزگه‌وتی بێخود دوو ده‌رگای هه‌بوو كاری جگه‌رچێتی كرد و ماوه‌یه‌ك دیارنه‌ما، به‌ڵام ساڵی 1977 هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا چه‌ند كاسێتێكی دیكه‌ی تۆماركردووه و ئێستا وه‌ك ئه‌رشیف له تۆمارگای خه‌یام پارێزراون وه‌ك:-
1/ له‌دوكانی كه‌سایه‌تی هونه‌ردۆست و شاره‌زا له‌كامێراو ئامێری تۆماركردن و ئه‌رشیف پارێز ڕه‌وانشاد (جه‌لالی حاجی ڕه‌شید، به جه‌لاله قه‌ڵه‌و ناسراو بوو) ئه‌و كاسێته ماوه‌كه‌ی (90) خوله‌كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كاك (محه‌مه‌دی حاجی سه‌عید) خاوه‌نی تۆمارگای خه‌یام پێكه‌وه تۆماریان كردووه.
2/ ئاهه‌نگێك له ماڵی (عه‌لی چوارتایی) ساڵی 1977 به‌بۆنه‌ی ئازادبوونی عه‌لی چوارتایی له‌زیندان، له شارۆچكه‌ی (چوارتا) .
3/ ئاهه‌نگێكی به‌ئامێری (دووزه‌له) له شارۆچكه‌ی (پێنجوێن) تۆماركردووه، ژه‌نیاری ئامێری دووزه‌له‌كه ناوی (ئازیز) بووه.
4/ كۆتا به‌رهه‌میشی گۆرانییه‌ك بووه به‌ناوی (بارانه) ئه‌ویش له ساڵی 1977 له تۆمارگای خه‌یام كاك (محه‌مه‌دی حاجی سه‌عید) بۆی تۆماركردووه.
دوای تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه هونه‌رمه‌ند له كۆتایی ساڵی 1977 ده‌چێته‌وه شاخ و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌وه شانی و خه‌بات ده‌كات له‌پێناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌كه‌ی، به‌و هیوا و ئاواته‌وه ژیاوه و چاو له ئاسۆ بووه كه به‌هاری داهاتوو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌چاو ببینێ؟!
به‌داخه‌وه له ڕێكه‌وتی (12/5/1978) له هه‌كاری له‌ئه‌نجامی بۆردمانی فڕۆكه‌ی عێراقی هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵای مه‌لا و هاوڕێیه‌كی شه‌هید ده‌بێت و گیانی ده‌به‌خشێت به خاكی كوردستان، دروود و سڵاو له گیانی پاكی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید (عه‌بدوڵڵای مه‌لا) و هونه‌رمه‌ند (ئه‌رده‌وان زاخۆیی 1957_ 28/1/1986 رۆژی گیران و سه‌رنگومكردنی له به‌غدا) و ( هونه‌رمه‌ند (قادر كابان1937_ 28/2/1981 ڕۆژی ده‌ست به‌سه‌ركردن و سه‌رنگومكردنی) و هونه‌رمه‌ند (جه‌مالی مفتی 1956_19/7/1981) و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێبازی ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، یاد و یاده‌وه‌رییان هه‌رده‌م به‌رز و پڕ‌شكۆ بێت، ڕێگای تێكۆشانی هونه‌رییان پڕ ڕێبوار بێت و، ناو و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یان بۆ هه‌میشه له‌گه‌نجینه به‌نرخه‌كه‌ی مۆسیقا و ئاواز گۆرانی كوردیدا هه‌میشه به‌دره‌وشاوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
جه‌مالی ده‌لاك (6/6/2024) هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(2) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر( تۆفیق حه‌مه سه‌عید) هاوڕێی منداڵی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌بدوڵڵای مه‌لا ، ڕۆژی شه‌ممه (1/6/2024) ( هه‌ولێر _سلێمانی).
(3) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار( جه‌مال سابیر) ، رۆژی دووشه‌ممه ، رێكه‌وتی (27/5/2024) (هه‌ولێر _سلێمانی) .
(4) په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شاسوار) له ڕێی (ماسنجه‌ره‌وه) له ڕێكه‌وتی (26/5/2024) (هه‌ولێر _سلێمانی) .
(5) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند(به‌رزانی سه‌یده) له‌ڕێكه‌وتی (26/5/2024) (هه‌ولێر _ نه‌رویج) .
سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆهه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان كاك( كاوه‌ی محه‌مه‌دی حاجی سه‌عید، له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌ڕێكه‌وتی (27/5/2024) هاوكارم بوو له‌پێدانی زانیاری ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی) .
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار (جه‌مال سابیر) ، نووسه‌ر و هاوڕێی منداڵی هونه‌رمه‌ند (تۆفیق حه‌مه سه‌عید) و هونه‌رمه‌ندی ئازیز (به‌رزانی سه‌یده) و هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار (عه‌زیز حه‌كیم عه‌زیز، برای هونه‌رمه‌ند كه‌ریم خه‌مزه‌یی) و برای به‌ڕێز (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شاسوار)، هه‌روه‌ها له‌لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزان كاك (سه‌لاح سالار و فاروق قوبادی) له فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌به‌ی مه‌لام وه‌رگرتووه) سوپاسگوزاری لوتفیانم..
له‌گه‌ڵ ڕێزی جه‌مالی ده‌لاك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.