Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:47

گەرمایەكی بەتین بەڕێوەیە.. پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كەشوهەوا ئاشكرای كرد كە گەرمایەكی بەتین بۆ سەرجەم ناوچەكانی عێراق بەڕێوەیە بەشێوەیەك كە لە هەندێ ناوچە پلەكان دەگەنە 50 پلەی سیلیزی.

عەلی جابر كە پسپۆڕێكی عێراقی كەشوهەوایە رایگەیاند: لە رۆژی هەینی داهاتووەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە و رۆژی شەممە دەگاتە لووتكە.

راشیگەیاند: ئەم بەرزبوونەوەیەی پلەی گەرما ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەندێ ناوچە بەتایبەت لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

هەروەها رایگەیاند: لەگەڵ ئەو گەرمایە خێرایی باش چالاك دەبێت، ئەم بایەش وادەكات پلەكانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە.

پسپۆڕەكەی كەشوهەوا ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەر خۆر نەوەستن، چونكە كاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر مرۆڤ دروست دەكات رەنگە ببێتە هۆی بوورانەوە بەهۆی بەهێزی تیشكی خۆر و بەرزی پلەكانی گەرما.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.