به گوێره‌ی میدیای توركیا، به بڕیاری داواكاری گشتی، رۆژی یه‌كشه‌ممه2ی6ی2024، سه‌رۆك شاره‌وانی جۆله‌مێرگ محه‌مه‌د سدیق ئاقێش كه به سه‌ردانێك له شاری وان بووه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاری وان ده‌ستگیركراوه و بۆ كاروباری پێویست ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی جۆله‌مێرگ كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 3ی6ی2024، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاویكرده‌وه كه به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، پارێزگاری جۆله‌مێرگ عه‌لی چه‌لیك وه‌كو قه‌یووم بۆ شاره‌وانی شار دانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.