لە ویلایەتی ئیشیکاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن (JMA) بڵاویکردەوە، لە شاری سوزوی کەناراوی باکووری ڕۆژهەڵاتی نيمچەدوورگەی نۆتۆ لە ئیشیکاوا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە.
سەرەتا ئاژانسەکە گوڕی بوومەلەرزەکەی بە 5،9 پلە ڕاگەیاند و دواتر گۆڕی بە شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 6:31ی خولهكی بهیانی بەکاتی ناوخۆ لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لە هەمان ناوچەدا و کاتژمێر 6:40 خولەک بەکاتی ناوخۆ، دووەمین بوومەلەرزە بە گوڕی 4،8 پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی پارێزگای ویلایەتی ئیشیکاوا، لە شاری واجیما لە نیمچەدوورگەی نۆتۆ پێنج بینا ڕووخاون.
بەگوێرەی داتای یەکە خۆجێییەکانی، بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
هێزی بوومەلەرزەکە لە سەرانسەری ئیشیکاوا و لە ویلایەتەکانی فوکوی و نیگاتا و دەوروبەری هەستیپێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.