Erbil 13°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 01:33

هاندەران بە جۆش و خرۆشەوە لە قەڵاى ھەولێر و شەقامى ئيسكان سەيرى يارى ڕياڵ مەدريد و دۆرتمۆند'يان كرد

ڕیال مەدرید بۆ 15 مین جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا
کوردستان TV
100%


شەو ڕابردوو، چەند شاشەیەکی گەورە بۆ نمایشکردنی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ توپی پێ ((UEFA Champions League کە لەنێوان یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و یانەی بورسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەڕێوەچوو لە قەڵای مێژوویی ھەولێر، شەقامی ئیسکان و پارکی سامی عەبدولڕەحمان دانرابوون و بە ھەزاران کەس بۆ بینینی یارییەکە لەو شوێنانە ئامادەبوون.


یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بۆ 15 مین جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ توپی پێ، ئەوەش دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتێیەکەدا، بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی بورسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بردەوە.
لەیاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بورسیا دۆرتمۆند لە یاریگای وێمبلی لە لەندەن رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی یانەی بورسیا دۆرتمۆند باشتر دەرکەوتن و چەندین دەرفەتی مەترسیداریان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بۆسەر یانەی یانەی شاھانە دروست کرد، بەڵام گۆڵپارێز تیبۆ کۆرتوا لێھاتووانە ڕووبەڕووی ھێرشەکەن بوویەوە و ڕێگای نەدا، یاریزانانی بورسیا دۆرتمۆندەوە گۆڵ تۆمار بکەن.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی یانەی شاھانە باشتر دەرکەوتن و تۆپ و یاریگایان کۆنترۆڵ کرد تا ئەو کاتەی لە خولەکی 74دا، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دانی کارڤاخاڵ یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و یانەکەی پیشخست.
دواتر لە خولەکی 83دا، یانەی ڕیال مەدرید یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە، کاتێک یاریزانی یانەکە، ڤینیسیۆس جونیۆر گولی دووەمی تۆمار کرد.
یارییەکەیش بە ئجامی 2-0 لە بەرژەوەندی یانەی شاھانە کۆتایی ھات.
بەم سەرکەوتنەش یانەی ڕیال مەدرید توانی بۆ 15مین جار لە مێژووی خۆیدا، نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەست بھێنێت.
لە بەرامبەردا، یانەی بورسیا دۆرتمۆند لە مێژوویی خۆیدا، خاوەن یەک نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.