دۆنگ جون وەزیری بەرگری چین، لە میانی گوتارێکیدا کە لە کۆڕبەندی دیالۆگی شانگریلا لە سەنگاپورە پێشکەشی کرد، ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەرگیز چەک و کەرەستەی سەربازی هەناردەی ڕووسیا یان ئۆکراینا نەکردووە.
وەزیری بهرگری چین جەختی لەوەشکردەوە کە کۆنترۆڵی توندیان بەسەر هەناردەکردنی کاڵای ههردوو وڵاتهكهدا سهپاندووه، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە چەکمان بۆ هیچ لایەنێکی ململانێکان لە ئۆکراینا دابین نەکردووە و هەرگیز کارێکمان نەکردووە کە دۆخەکە بهرهو خراپتر ببات.
دیالۆگی شانگریلا کۆڕێکی ساڵانەی ئاسایشی نێوان حکومەتەکانە کە لەلایەن ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، بانگهێشت دەکرێن و وەزیرانی بەرگری و سەرکردە سەربازییەکانی دیکەی بیست و ههشت وڵاتی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بەشداری تیادا دەکەن. کۆڕبەندەکە ناوهكهی لە هۆتێلی شانگریلا لە سەنگاپورە وەرگرتووە کە لە ساڵی 2022هوه لەوێ بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.