Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:17

راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی5ی2024، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ راهێنەری ئەڵمانی هانز فلیك تا ساڵی 2026 راگەیاند.

 هانز فلیك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا بۆ كه‌ناڵه‌كان قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، سوپاس بۆ گشت لایه‌ك، شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌من ڕاسپێردراوه‌ وه‌ك راهێنه‌ری بارسێلۆنا، ئه‌م یانه‌یه‌ نایابه‌ و دڵخۆشم، چونكه‌ فه‌لسه‌فه‌ی یانه‌كه‌ فه‌لسه‌فه‌ی منیشه‌.

هانز گوتیشی، بارسێلۆنا خاوه‌ن ئه‌كادیمیایه‌كی باش و یاریزانی به‌ ئه‌زموون و لاوی به‌توانای هه‌یه‌، له‌ داهاتوودا ده‌بێت بسه‌لمێنین كه‌ده‌توانین باشتربین، ئه‌ممه‌ كارو به‌رنامه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت. 
 
راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا گوتیشی، پێویسته‌ پێكه‌وه‌ به‌یه‌ك تیم كاربكه‌ین له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنێكی باش، له‌گه‌ڵ بایرینیش ژماره‌یه‌ك نازناومان به‌ده‌ستهێناوه‌، برسێتییه‌كی زۆرم هه‌یه‌ بۆ نازناوه‌كان له‌ به‌ده‌ستهێنانیان بۆیه‌ به‌رنامه‌مان وایه‌ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژه‌ به‌ نازناوه‌كان بده‌ین. 

یانەی بارسێلۆنا ئیسپانی دوێنێ چوارشەممە بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ راهێنەری ئەڵمانی هانز فلیك تا ساڵی 2026 راگەیاند.

فلیك بۆ دوو ساڵی داهاتوو لە شوێنی چاڤی هێرناندێز دەبێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا كە ناسناوی خولی ئیسپانیای لە وەرزی 2022-2023 بۆ یانەكە بەدەستهێنابوو.

فلیك پێشتر راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشنی كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەدا چەندین ناسناوی بەدەستهێناوە كە لە هەموویان گرینگتر خولی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بووە.

خراپترین ئاستی فلیك لە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو دوای ئەوەی لە جامی جیهانی قەتەڕ لە قۆناخی كۆمەڵەكان كرایە دەرەوە.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.