جه‌مالی ده‌لاك ...
له‌گه‌ڵ خۆرئاوابووندا، هونه‌رمه‌ندێك نغرۆ له هونه‌رێكی به‌سۆز و پڕ نه‌شئه‌و نه‌غمه‌ی ئارام، له‌هه‌ست ناسكی و چێژبه‌خشی به ڕۆح و جه‌سته، هێدی هێدی و به‌بێ ده‌نگی خۆری هونه‌ری ئاوابوو، هه‌رچه‌نده بیر و هه‌ستی هه‌مووسات له پاوه و نه‌وسود و كرماشان و سنه بوو، به‌ڵام به‌جه‌سته شه‌كه‌ت و هه‌میشه لێوڕیژ له خه‌م و په‌ژاره‌ی فه‌رامۆشیدا دڵه ناسكه‌كه‌ی له ئێواره‌یه‌كی شاریی سلێمانیدا ماڵئاوایی كرد...؟!
له‌دوای ئه‌و كاریگه‌ره به‌رفراوانه‌ی ڕادیۆی كوردی به‌غدا له باشووری كوردستان و، شه‌پۆله‌كانی ڕادیۆی كوردی به‌غدا سنووری باشووری تێپه‌ڕاند و كاریگه‌ری بێ وێنه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵك و بیسه‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌گشتی و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران دانا، له‌سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو هاوتا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ڕادیۆی كوردی له‌كرماشان (1962) هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه‌وه بۆوه كاریگه‌رییه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی باشووری كوردستان هه‌بووه جه‌ماوه‌ر به‌ته‌واوی به‌رنامه‌كانی ڕادیۆی كرماشان ئاشنا بوون، له‌ڕێی ئه‌م ڕادیۆیه‌وه (كرماشان) خزمه‌تێكی گه‌وره به‌فه‌رهه‌نگ كه‌لتوور و زمان و هونه‌ر و ئه‌ده‌بی كوردی كرا، به‌رده‌وام گوێگر و بیسه‌ری به‌ده‌نگی خۆشی هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشنا ده‌كرد هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك
(حه‌سه‌ن زیره‌ك، مه‌زهه‌ری خالقی، محه‌مه‌دی ماملێ، ڕه‌زای سه‌قایی، ئیسماعیلی مه‌سقه‌تی، عه‌لائه‌دینی باباشه‌هابی، حیشمه‌ت لوڕنه‌ژاد، ئیسماعیلی پیرخدری، سه‌عیدی قه‌ندی و سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌فایی، حسێن ئه‌لبوورزی و برایانی زێ‌زێ و ....تاد) هاوتا له‌گه‌ڵ ده‌نگ و سۆزی چێژبه‌خشی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه دوو ده‌نگی ناسك و ئارام به‌خش، زۆر به زوویی له‌نێو هه‌ست و سۆزی بیسه‌راندا جێیان گرت و هه‌ر كات ده‌نگی برایانی (سابوور ) ( فه‌یروز و ئیسماعیلی سابوور) له‌ڕێی ڕادیۆی كرماشانه‌وه ده‌بیسترا، بیسه‌ر و گوێگر به‌وپه‌ڕی چێژ و عه‌شه‌قه‌وه گوێیان له‌و دوو ده‌نگه ناسك و خۆشه ده‌گرت.
ئیسماعیلی سابوور هونه‌رمه‌ندێكی خۆڕسك و زاده‌ی ژینگه زه‌نوێره‌كه‌ی هه‌ورامانه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌وه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك تاكۆچی ناواده‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كه‌یدا ده‌ژیا و بۆ هونه‌ر ژیا و هه‌رزان فرۆشی نه‌كردو به‌پیرۆزی و له‌لوتكه‌دا به‌جێیی هێشت، كۆڵی نه‌دا چ له‌ڕۆژهه‌ڵات و چ و له‌وكاته‌ی ڕووی كرده باشووری كوردستان ، درێژه‌ی به‌كاره هونه‌رییه‌كانی دا‌و ، به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی و به‌رهه‌مه نایابه‌كانی توانی هۆگرو هه‌وادارێكی زۆر له‌ده‌وری هونه‌ره‌كه‌ی كۆبكاته‌وه.
ئیسماعیل سابووری هونه‌رمه‌ند ،خاوه‌نی گه‌روویه‌كی جوان و پاراوی كوردی ، كه‌سایه‌تیه‌كی هێمن و بێ ده‌نگ ، ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئازاری بۆ كه‌س نه‌بوو ، له‌كه‌سی نه‌ده‌پرسیی و ده‌نگی هه‌ڵنه‌ده‌بڕی و ، بڵێ من مافم به‌سه‌رتانه‌وه هه‌یه و گۆرانیتان بۆ ده‌خوێنم و هونه‌رتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م ، نه‌خێر هیچ كات ئه‌و ڕاز و نیازه‌ی نه‌بوو ، له‌سیماداكه‌سێكی ڕووخۆش و زمان و لوتف شیرین، به‌ڵام كێ ده‌یزانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ناخه‌وه له چ دۆخێكی هه‌ستیاردا ده‌ژی..! چ ئازارێك ده‌چێژێ به‌ده‌ست نابه‌رابه‌ری و سه‌ختی ژیانه‌وه، هونه‌رمه‌ندێك له هونه‌ردا له‌لوتكه و له‌بژێوی ژیاندا گیرفان سارد،به‌ڵام نه‌فس به‌رز و خۆڕاگر و هه‌موو كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌یڕوانی .
هونه‌رمه‌ند ...؟!
ئیسماعیل محه‌مه‌د ساڵح ، ناسراو به ( ئیسماعیل سابوور) له‌خانه‌واده‌یه‌كی ڕۆشنبیر و هونه‌رپه‌روه‌ر ، له‌مانگی (10 ی ساڵی 1957) له‌شاری پاوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ورامانی ته‌خت چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه.
له‌ناو خانه‌واده‌كه‌ی دا جگه له‌ئیسماعیل،برایه‌كی تری هه‌بووه به‌ناوی (فه‌یروز سابوور) ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆشێكی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و له‌ڕێی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه له ڕۆژهه‌ڵات و كوردستان به‌گشتی ناسراوه.
هونەرمەند ئیسماعیلی سابووری كاتێك هەستی كردووە كە دەنگی خۆشە و توانای چڕینی گۆرانی هەیە و ئەو دەنگە بەسۆز و خۆشە خۆڕسكە نەشارێتەوە، لە سەرەتای ساڵی 1970 هەنگاوی هەڵگرتووە بەرەو دنیای هونەری گۆرانی خوێندن، بەهرەی دەنگخۆشییەكەی لە خانەوادەكەی و دواتر ئەو ژینگە و كەلتوورە دەوڵەمەندەی ناوچەی هەورامان و كەڵهوڕ و كرماشانەوە سەرچاوەی گرتووە، هونەرمەند ئیسماعیلی سابوور، ڕوو دەكاتە رادیۆی كرماشان، ئەو كات ڕادیۆی ناوبراو بە یەكێك لە ڕادیۆ دەوڵەمەند و پر بیسەرەكان ناسراوبوو.
برایانی سابوور (فەیروز و ئیسماعیل) دوو دەنگی لێوریژ لە سۆز و چێژی هونەری و دوو دەنگی ئارامبەخش بە جەستە و ڕووحی گوێگر، لە ڕێگەی ڕادیۆی كرماشانەوە لەپاڵ دەنگ و هونەری هونەرمەندە گەورەكانی نەتەوەكەمان، ئەوانیش بەهەوڵ و كۆشش و توانای بەرزی هونەرییان توانیان خۆیان بناسێنن و دەنگە خۆشەكانیان هاوتەریب لەگەل دەنگە بەسۆزو خۆشەكەی هونەرمەند (مەزهەری خالقی) لە ڕێی ڕادیۆی كرماشانەوە بگەیەننە بیسەر و سنوورە دەستكردەكان ببەزێنن و لە باشووری كوردستان هەوادارێكی زۆر بۆ هونه‌ره‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ده‌نگه نه‌رم ئارام به‌خشه‌كه‌یان بەشەیدایانی هونەر و موزیك و گۆرانی كوردی ئاشنا بكەن.
هونەرمەند ئیسماعیلی سابووری لەساڵی (1979) كۆلیژی هونەرەجوانەكان لە زانكۆی تاران تەواو كردووە، بەهۆی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە هونەرمەند سابووری لەساڵی (2003) دێته باشووری كوردستان و ماوەی (15) ساڵ لە باشووری كوردستان ژیا و ماوەیه‌ك له شاری هه‌ولێر و دواتر لە شاری سلێمانی نیشتەجێ ده‌بێت، لە ماوەی مانەوەی لەب اشوور بەگشتی و شاری سلێمانی غوربەت و ژیانی دوور لە زێد و ئازیزانی نەبووە لەمپەر لەبەردەم كارە هونەرییەكانی و هەر زۆر زوو كەوتەوە سەر ڕێچكەی خزمەتكردن بە ئاواز و گۆرانی كوردی و چەندین كاری هونەری ئەنجام دا، كاری هونەری لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی و هەموو تیپە مۆسیقییەكانی شاری سلێمانی و هه‌ولێر و لەماوەی ئەو (15) ساڵەدا هونەرمەند ئیسماعیلی سابوور بەشداری لەدەیان بەرنامە و پرۆگرامی كەناڵەئاسمانی و لۆكاڵیەكان و بۆنەكاندا كردووە،
هونەرمەند كەسێكی هێمن و دڵساف و سادە و خاوەنی هونەرێكی بێ خەوش و خۆرسك بوو، خاوەنی دەنگێكی بە سۆز و ئارامبەخش بوو، لە ماوەی ژیانی هونەریدا نزیكەی (105) گۆرانی بەدەنگە خۆشەكەی تۆمار كردووە.
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر ( ئاراس فه‌تاح) سه‌باره‌ت به دنیا جوان و هونه‌ره ئارامه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیلی سابوور نوسیویه‌تی:
جیهانی موزیكیی ئیسماعیل سابووری پڕاوپڕه له خۆشه‌ویستیی و جوانیی و حوزن. له مێژووی موزیكی ئێمه‌دا كه‌م هونه‌رمه‌ند هه‌یه وه‌ك سابووری به هونه‌ری حوزنه‌وه جوان بێت.
ده‌شێت پێویست نه‌كات بزانین ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه بۆچی مرد، به‌ڵام ده‌بێت زۆرینه‌مان ئه‌وه بزانین بۆچی ژیا. ژیانی ئه‌و به ده‌نگه نه‌رم و موزیكه‌كه‌ی مانا و به‌هایه‌كی قووڵی به خۆشه‌ویستیی و حوزن و جوانیی موزیك به‌خشیی. مردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌م و حوزنێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌دوای كۆچی دوایی خۆی جوانییه‌كانی هونه‌ری حوزنی بۆ به‌جێهێشتین.
ئیسماعیلی سابووری سه‌ر به نه‌وه‌یه‌كه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه فێریانكردین دانیشین و به هێمنیی گوێ له گۆرانیی بگرین، ڕێز له قووڵایی و جوانیی موزیك بگرین) (1).
دوای درێژه‌دان به‌ژیانی تایبه‌تی و كاره هونه‌رییه‌كانی له شاری هه‌ولێر و سلێمانی، هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی كه‌سێكی نه‌رم و نیان و ڕێزی له خۆیی و هونه‌ره‌كه‌ی ده‌گرت، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا په‌یوه‌ندییه هونه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نداندا رۆژ به ڕۆژ فراوانتر ده‌بوو ، خۆشه‌ویستی نێو هونه‌رمه‌ندان بوو، كاتێك ده‌تدواند زۆر به حورمه‌ته‌وه باسی له هونه‌رمه‌ندانی پێش خۆیی و سه‌رده‌می خۆی ده‌كرد و ڕێزی بۆ داده‌نان، چه‌ند جارێك له نزیكه‌وه به‌دیداری شادبووم و به‌هه‌لم زانیووه له‌و دیدارانه‌دا، دوواندوومه و پرسیارم ئاراسته كردووه سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك).
له مه‌ڕاسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (محه‌مه‌دی ماملێ) به هونه‌رمه‌ند (ناسری ڕه‌زازی) له (29/1/2014) پرسیارێكم ئاراسته كرد سه‌باره‌ت به بلیمه‌ت و هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن زیره‌ك) به‌و هۆكاره‌ی كه كاك ئیسماعیلی هونه‌رمه‌ند له ڕادیۆ كرماشان‌دا بووه و به‌رهه‌می هونه‌ری تۆمار كردووه.
لێم پرسیی خوێندنه‌وه‌ی بۆ زیره‌كی نه‌مر چییه و ئایا له نزیكه به‌دیداری شاد بووه، له وه‌ڵامدا به‌و ده‌نگه هێمن و هێدییه‌وه گوتی :به‌ڵێ له‌نزیكه‌وه دیومه و به‌خزمه‌تی گه‌یشتووم، تازه هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌كی پڕ به‌هره‌و لێوان‌لێو له هونه‌ر نابێته‌وه، چونكه ئوستاد بوو له ده‌نگ و تێكست و میلۆدی ، حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌وه‌نده به‌رزه كه من ناتوانم لێی بدوێم، ئه‌گه‌ر قسه‌شی له‌سه‌ر بكه‌م باوه‌ڕت هه‌بێت ناتوانم ئه‌و حه‌قه‌ی پێ بده‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بیره‌وه‌رییه‌كت بۆ بگێڕمه‌وه سه‌باره‌ت به گه‌وره‌یی و لێهاتوویی و شاره‌زا له گۆرانی و موزیك، ڕۆژێك له‌ڕادیۆی كرماشان بووم، ئاغای زیره‌ك له‌ساته وه‌ختی تۆماركردنی گۆرانیدا بوو له‌گه‌ڵ ئۆركێستری كرماشان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده ژه‌نیاره به توانایانه كه هه‌ریه‌كه‌یان ئوستادێكی به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوون، منیش پێم خۆش‌بوو دانیشم و ڕاسته‌وخۆ گوێبیستی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك بم، گرووپی موزیك ئاماده‌بوون و ده‌ستیان كرد به ژه‌نینی میلۆدیی گۆرانییه‌ك، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌پشتی مایكه‌وه وه‌ستابووه، هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار موزیك ده‌ژه‌نن و ئاغای موشته‌بای میرزاده به‌هێمایه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌كی ئاگادار كرد كه گۆرانی بخوێنێ، به‌ڵام زیره‌كی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا و شاره‌زا له موزیك، گۆرانی نه‌خوێند به‌ده‌ستی هێمای كرد بۆ ژه‌نیاره‌كان كه بووه‌ستن و ڕووی كرده هونه‌رمه‌ند میرزاده و پێی گوت، ئاغای میرزاده به‌رزه نیو په‌رده وه‌ره خواره‌وه كاتێك كه گوێم له‌و وشه‌یه بوو زۆر له‌لام سه‌یر بوو، بۆیه‌كه‌مجار بوو ئه‌و وشه‌یه ببیستم، كه‌واته ده‌توانم بڵێم حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌ته‌نها ده‌نگبێژ و گۆرانیبێژ نه‌بوو، به‌ڵكو موزیك زان و موزیك ناسیش بوو.
هونەرمەند لەو ماوەیەی كە لە شاری سلێمانی دەژیا وەك فەرمانبەر لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی/ بەشی هونەره‌كانی موزیك كاری دەكرد، جیا لەوەی چەند جارێك لە شاری سلێمانی بەخزمەتی گەیشتبووم، هەروەها بەهۆی ئەوەی پێكەوە هەردووكمان لەیەك وەزارەت كارمان دەكرد، هونه‌رمه‌ند یەك دووجار تەشریفی هێنا بۆ دیوانی وەزارەت بۆ شوێنی كارەكەم، و لە خزمەتیدا دەبووم، لەیەك لەو دیدارانە لەژوورەكەی خۆم لێم پرسی، تا چه‌ند ئارام ئاسوودەیت لە سلێمانی و بیری كرماشان ناكەیت...؟!
(چۆن بیری ناكەم، بیری هەموو كوچە و شەقامەكانی دەكەم بیری ئازیزانم دەكەم، بەڵام باوەڕت هەبێت كاتێك لە شەقام و كۆڵانەكانی سلێمانیدا گوزەر دەكەم وا هەست دەكەم لە كرماشانم و بۆن و بەرامەی زێدەكەم بۆن دەكەم، لەنێو خەڵكیدا لێرە لەسلێمانی یان لە هەولێروە بە گشتی لەباشوور هەست بەوپەڕی ئارامیی و ئاسوودەیی ڕووح دەكەم واهەست دەكەم لەنێو كەسوكارەكەمدام).
خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته به‌رزو جوانه، ئه‌و ده‌نگه خۆشه، به‌داخه‌وه له‌ئێواره‌یه‌كی كۆتا رۆژه‌كانی به‌هاردا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕا به‌دوای ئاسوده‌ییدا، به‌ڵام مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیان بواری نه‌دا و هه‌رگیز ئاسووده بێت، به‌بێ ده‌نگی له ئێواره‌ی (16/6/2019) هه‌ناسه له‌سینه‌یدا قه‌تیس ده‌بێت و به‌بێ كه‌سیی و به ته‌نیایی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌رده‌كه‌ی بێ ده‌رمان و ژیانئاوایی له‌خانه‌واده و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و هاوڕێیان و ئازیزانی كرد و بۆ هه‌تا هه‌تایی چاوه‌كانی لێك نا له ڕێكه‌وتی (17/6/2019) ئەسپەردەی خاكی پیرۆزی كوردستان كرا و گرده‌كه‌ی سه‌یوانی ناو دڵی سلێمانی بووه دوامه‌نزڵگای.
مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار (عادل محه‌مه‌د كه‌ریم) سه‌باره‌ت به‌و سامانه به‌نرخه‌ی له دوای هونه‌رمه‌ندبه‌جێماوه نووسیویه‌تی: هونه‌رمه‌ند له‌پاش خۆی سه‌روه‌ته‌كه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانێتی، ئه‌میش له هه‌گبه‌كه‌یدا چه‌ند كارێكی هونه‌ری جوانی بۆ جێهێشتووین كه جێگه‌ی ستایش و هه‌ڵوێسته‌كردنه، ته‌لاری هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردیمان به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی و كاره‌كانی سابووری ڕازاوه‌یه، به‌داخه‌وه هاوشێوه‌ی ڕه‌فتار و سروشتی تایبه‌تی كه‌سایه‌تی، كۆچه‌كه‌شی به‌و شێوه‌یه زۆر به‌بێ ده‌نگی و به‌هێمنی و بێ چرپه ماڵئاوایی یه‌كجاری لێ كردین) (2).
كۆچی ناوەخت و كتوپڕی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیلی سابوور ناخ هەژێن و كەلێنێكی گەورەی دروست كرد لەنێوەندی هونەریدا، به‌ڵام هونه‌ر و ده‌نگه هێوركه‌ره‌وه‌ی ڕۆح، بۆ هه‌میشه له‌نێو دنیای موزیك و گۆرانی كوردیدا به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه، سڵاو له ڕۆح و گۆرانی و ئاوازه نایاب و ناوازه‌كانت.
جه‌مالی ده‌لاك 17/6/2021
سه‌رچاوه: (1)
ئیسماعیلی سابووری: سه‌رده‌می مردنی هونه‌ری ڕاقیی و له‌دایكبوونی هونه‌ری گه‌عده.. نووسینی (ئاراس فه‌تاح) ئه‌كاونتی خۆی له ڕیكه‌وتی (17/6/2019)
(2) هونه‌رمه‌ند كاكه سمایلی سابوور ده‌نگێك لێوان لێو له هێمنی و خه‌م، نووسینی عادل محه‌مه‌د كه‌ریم، نامیلكه‌ی (ئیسماعیل سابوور ده‌نگێك وه‌ك نه‌سیم) لاپه‌ڕه (5) به بۆنه‌ی چله‌ی هونه‌رمه‌نده‌وه چاپكراوه (2019).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.