گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی بههای دراوی ئهو وڵاتهی زیاتر دابهزاند، ئهمه له كاتێكدایه دوێنێش لهكاتی راگهیاندنی كهوتنهخوارهوهی فڕۆكهی سهرۆك كۆمار بههای تومهن بە ڕێژەی زیاتر لە 8% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
دوێنێ هەلیکۆپتەرەکە کە سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری هەڵگرتبوو، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ تەورێز بههۆی بارودۆخی خراپی کەش و هەوادا تووشی ڕووداو بوو.
لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووداوەکە نرخی دۆلار لە ئاستی 57 هەزار تومهن بۆ هەر دۆلارێک دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە سەرووی ئاستی 62 هەزار تومهن لە مامەڵەکانی سەرلەبەیانی دووشەممەدا.
پێشتریش بههای تومهنی ئێرانی بەدەست فشارێکی زۆرەوە دهیناڵاند لە ئەنجامی ئەو هەڵاوسانە زۆر بەرزەی کە بەهۆی سزا بەردەوامەکانی ئەمریکاوە کە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا بەسەر تاراندا سەپێندرابوو، هاوكات سزاكان بوونە هۆی کەمبوونەوەی فرۆشی بەشێک لە هەناردە سەرەکییەکانی ئێران، بەتایبەت نەوت و بەرهەمەکانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.