ڕۆژی هەینی 17ی ئایار، بەهەماهەنگی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتو گوزاری سۆران و لایەنەکانی تری پەیوەندیدار، بۆ یەکەمجار پێشبڕکێی ماتۆڕسواری هارد ئەندرۆ بە بەشداری یاریزانانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە کۆمەڵگای گەشتیاری چیای کۆرەک، بەڕێوەچوو.
ئەم پێشبڕکێیە لە لایەن یەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی عێراق، لقی هەولێر و بە سپۆنسەری کۆمپانیای باژەلان و کۆمەڵگای گەشتیاری چیای کۆرەک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری رەواندوز بەڕێوەچوو، و لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر بەشداربووان و براوەکان دابەش کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.