سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك قوتابی بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی كەلار – كفری گیانیان لەدەست دا.
سەرۆك بارزانی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند "خۆم بە هاوبەشی خەمی كەسوكاری قوربانییان دەزانم و هیوای شیفای خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازم".
دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک قوتابی ئامادەیی و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار ـ کفری بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواکارم شیفای خێرا بە بریندارەکان ببەخشێت و گیانی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
14ی ئایاری 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.