سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك قوتابی و برینداربوونی ژمارەكی تر لە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی كەلار – كفری بڵاو كرەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەدا رایگەیاند كە رووداوەكە لە ناخەوە خەمباری كردم.
دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:-
ڕووداوى دڵته‌زێنى ئه‌مڕۆى گيانله‌ده‌ستدانى ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان له ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى، له ناخه‌وه خه‌مبارى كردم. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، له‌م خه‌م و كۆسته به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانيان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.