Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:25

بەمزووانە مووچەی هەموو پێشمەرگە دەبێتە ئەلیكترۆنی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە بەمزووانە مووچەی تەواوی هێزی پێشمەرگە دەبێتە بانكی و بە شێوەی ئەلیكترۆنی دابەش دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: له‌ پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پيشەنگ بووە لە كاره‌كانیدا و تا ئێستا 75%ی پێشمه‌رگه‌ توانیویانە كارتە بانكییەكانیان وه‌ربگرنە‌وه.

راشیگەیاند: پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ پێشمەرگە كارتی زیاتر له‌ بانكه‌كان وه‌رده‌گرنەوە.

هەروەها رایگەیاند: مانگی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە پيشمەرگە مووچەكانيان لە ڕيگاى ئای تی ئێم وه‌رگرتووەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشی كردەوە كە بەمزووانە مامەڵەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە لە پڕۆژەی "هەژماری من" تەواو دەبێت و ئەو كات مووچەی هەموو پێشمەرگەیەك دەبێتە بانكی و بەشێوەی ئەلیكترۆنی وەردەگیرێت.

هەروەها سوپاسى تيمەكانی پڕۆژەی "هەژمارى من"یان كرد کە بەردەوام لە هاوكارى و هەماهەنگى دان لەگەڵیاندا بۆ بەردەوامیدان بە پڕوسەكە و سەرکەوتنی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.