لە ئێوارە ئاهەنگی واژووکردنی نامیلکەیەکی خاتوو ئاسیا قاسم سەرۆکی مونتەدای کۆمەڵایەتی بۆ رۆشنبیری عەرەبی و دەزگای گەشتی خۆشەویستی و ئاشتی و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی سیاسی و دیبلۆمات و ئەکادیمی و هونەرمەدان و رۆژنامەنووسان لە قاهیرە، قەڵغانی ئاشتی و خۆشەویستی پێشکەش بە سێ کەسایەتی کرا بۆ رۆڵی بەرچاویان لە تەبایی و خۆشەویستی ئاشتی، باڵوێزی فەلەستینی لە قاهیرە، باڵوێزی بەحرهین لە کۆمکاری عەرەبی، و بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر.
لە وتەیەکدا خاتوو ئاسیا ئاماژەی بە کوردستان و هەولێر كرد و رایگهیاند، ههولێر شاری تەبایی و پێکەوە ژیانه و کورد میللەتێکی خۆراگر و مێوان دۆست و ئاشتی خوازە، هەروەها ئامادەبووان پشتگیری خۆیان بۆ گەڵی فەلەستین راگەیاند.
لە لای خۆیەوە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وڵاتی میسر سوپاسی خاتوو ئاسیای کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و بەخشینی قەڵغانی ئاشتی.
هەروەها ئاماژەی بە پێکەوە ژیان و تەبایی کوردستان کرد کە هەردەم سەرۆک بارزانی پشتگیری دابینکردنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان دەکات.
سەبارەت بە دۆزی فەلەستین بەرپرسی مەکتەبی پارتی دووپاتی پشتگیری مافەکانی گەلی فەلهستین بۆ دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆ و پایتەختەکەی قودسی شەریف بێت كردهوه.
ئەمە لە پەراوێزی ئەو بۆنە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لەگەڵ ئامادە بووان باسی لە رهوشی ناوچەکە و ئارامی کوردستانیان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.