Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:41

پڕۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند كە سندووقەكان داخران و پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا كۆتایی هات.

ئەحمەد یەنەر سەرۆكی دەستەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: كۆتایی بە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا هاتووە.

گوتیشی: ئەمڕۆ لە پڕۆسەی گشتیی دەنگداندا هیچ كێشەیەكی گەورە لەبەردەم پڕۆسەكە دروست نەبوو كە ببێتە رێگر لەبەردەم هەڵبژاردندا.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا کاندیدی 34 پارتی سیاسیی ركابەری سەركەوتن دەکەن و چاوەڕی دەكەن زۆرترین كەس دەنگیان پێ بدەن، کە 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.

لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنەدا کە لە 81 پارێزگاکەی تورکیا بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی شارەوانی لە 973 شارۆچكە و 390 شارەدێ هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ هەڵبژاردنی 50 هەزار و 336 موختار، هاوکات ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیش دیاری دەکرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.