Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:39

بوومەلەرزەیەك لە پارێزگایەكی توركیا ڕوویدا

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4،9 پلەی رێختەر لە پارێزگای چاناككالە لە باكووری رۆژئاوای توركیا روویداوەو لە ئیستەنبووڵیش هەستی پێكراوە.
 سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاو ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، دوێنی شەو كاتژمێر نۆ سی و هەشت خوولەك بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4،9 بە پلەی رێختەر، لە شارۆچكەی یەنیجە سەر بە پارێزگای چاناككالە روویدا.
 ئاماژە بەوەشدراوە، بوومەلەرزەكە بە قووڵایی دە پوینت چل و چوار كیلۆمەتر تۆماركرا.
 باس لەوەشكراوە، دانیشتوانی شاری ئیستانبووڵ هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە. 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەكەی رۆژی 6شەشی شوباتی ساڵی رابردوو تاوەكو ئێستا چل و پێنج هەزار و نۆسەدو چل و هەشت پاشلەرزە روویانداوە، كە چواردە پاشلەرزەیان شەش پلە و هەشتاو سێیان پێنج پلەی رێختەر بووە.
 بەرەبەیانی رۆژی شەشی شوباتی دووهەزارو بیست و سێ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی حەوت پوینت حەوت پلەی رێختەر، كە چەقەكەی مەرەشی كوردستانی توركیا بوو، یازدە پارێزگای توركیا و شارە كوردستانیەكانی توركیای هەژاند.
 بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، پەنجاو سێ  هەزار و پێنجسەد كەس لە كوردستانی توركیا گیانیان لەدەستداوە و سەدو حەوت هەزار و دووسەدو چوار كەس برینداربوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.