كەمێك پێش ئێستا هاووڵاتییانی شاری ئەستەنبۆڵ لە وڵاتی توركیا هەستیان بە بوومەلەرزەیەكی بەهێز كردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوكێیان.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاگوزاری توركیا بڵاوی كردەوە: ئەمشەو دووشەم بوومەلەرزەیەك لە شاری ئەستەنبۆڵ لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستی پێكراوە.
بڵاویشی كردەوە: گوڕی بوومەلەرزەكە 4.9 پلەی رێختەر بووە، ناوەندەكەشی پارێزگەی چناق قەلعە بووە لە رۆژئاوای توركیا نەك شاری ئەستەنبۆڵ.
ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكە، هاووڵاتییانی شارەكانی ئەستەنبۆڵ و ناوچەكانی دەوروبەری هەستیان پێ كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.