له مانگی شوباتی رابردوو 52 هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران ده‌ستگیركراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی شوباتی رابردوودا 52 هاووڵاتی كورد له شاره‌كانی كوردستانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراون.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له مانگه‌دا 16 هاووڵاتی تورك و 14 هاووڵاتی به‌لووچ و 3 هاووڵاتی لوڕ و 2 هاووڵاتی گیله‌ك و هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب و دوو هاووڵاتی پاكستانیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی جیاجیا له شاره‌كانی ئێران ده‌ستگیركراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له نێو ده‌ستگیركراواندا مامۆستایانی ئاینی و كاسبكار و چاڵاكوانی مه‌ده‌نی له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و قوتابی و مامۆستای زانكۆ و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری تێیدایه.
له كۆتاییدا رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، ده‌ستگیركراوان به تۆمه‌تی جیاجیا ڕه‌وانه‌ی به‌ندینخانه‌كان كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.