Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:52

دەستگیرکردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی کەرکووک و بەغدا و ئەنبار ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%


دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی کەرکووک، ئەنبار و بەغدا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکووک، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە پارێزگای ئەنبار، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە پارێزگای بەغدا ئەنجامیان داوە، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، حەوت حەشارگەی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا، خاپوور کراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.