سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دیالە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی گەنجێك لە ڕووباری حەولە لە قەزای خاڵس لە باكووری پارێزگای دیالە دەرهێنراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان،گەنجەكە تەمەنی نزیكەی 20 ساڵ دەبێت و دوای ئەوەی قوتابخانەی جێهێشتووە بۆ ڕاوەماسی چووەتە ناو ڕووبارەكە لەنێو ڕووبارەكەدا خنكاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزێكی پۆلیس تەرمی قوربانییەكەیان لەنێو رووبارەكە دەرهێناوەتەوەو بۆ بەشی پزیشكی دادوەری گواستراوەتەوە.
گەنجێك لەكاتی ڕاوەماسی گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.