فەخری کەریم بەرپرسی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی لە هەوڵێکی "تیرۆرکردن" له به‌غدا ڕزگاری بوو.
له راگه‌یاندراوێكدا دامەزراوەی مەدا بۆ ڕاگه‌یاندن و رۆشنبیری بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردوو فەخری کەریم سەرۆکی دامەزراوەی مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی لە هەوڵیکی تیرۆرکردن لە ناوچەی قادسیە لە شاری بەغدا، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە رزگاریبوو.
راگه‌یاندراوه، چه‌ند چه‌كدارێك كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئابییان پێبووه رێگه‌یان له فه‌خری كه‌ریم كردووه و دواتر دەسترێژی گولـلەیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و هەڵهاتوون.
دامه‌زراوه‌ی مه‌دا، سه‌ر كۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت هیوادارین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌سه‌ر رووداوه‌كه بكات و چه‌كداره‌كان رووبه‌رووی یاسا بكرێنه‌وه و به سزای خۆیان بگه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.