كه‌شتییه‌كی فڕه‌نسی ئه‌مشه‌و دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی له ده‌ریای سوور خسته خواره‌وه كه ئاراسته‌كرابوون بۆ تێكشكانی كه‌شتییه‌كه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی فڕه‌نسا رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێشه‌م كه‌شتییه‌كی جه‌نگی فڕه‌نسی له كه‌نداوی عه‌ده‌ن له‌نێو ده‌ریای سوور رووبه‌ڕووی دوو درۆنی حوسییه‌كان بووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: كه‌شتییه‌كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی به‌ركه‌وێت، توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی هه‌ردوو درۆنه‌كه بخاته خواره‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا حوسییه‌كان به‌رده‌وام هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و كه‌شتییانه‌ی به كه‌نداوی عه‌ده‌ندا ده‌په‌ڕنه‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هێرشه‌كان بۆ پشتگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه‌یه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسڕائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.