Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:29

زۆرینه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان ببێته‌ خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك، زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانیا حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ناكه‌ن وڵاته‌كه‌یان ببێته‌ خاوه‌ن كڵاوه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی یاخود ئه‌م چه‌كه‌ كۆكوژه‌ له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یان جێگیر بكرێت،

راپرسییه‌كه‌ رۆژنامه‌ی (بیڵد) ئه‌نجامی داوه‌ و تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌، رێژه‌ی ته‌نیا 29.5%ی هاووڵاتییان پێیانوایه‌ پێویسته‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاوه‌ن كڵاوه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.

هه‌روه‌ها رێژه‌ی 12.8%ی هاووڵاتییان هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ راپرسییه‌كه‌ نه‌بووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بێده‌نگیان پێ باشتر بووه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا 52.7%ی رێژه‌ی هاووڵاتییان ره‌تیان كردۆته‌وه‌ هاوپه‌یمانان له‌وانه‌ ئه‌مه‌ریكا كڵاوه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێننه‌ وڵاته‌كه‌یان و له‌نێو خاكه‌كه‌یان جێگیری بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌نیا 28.2% پشتگیری بیرۆكه‌كه‌یان كردووه‌.

ئه‌ڵمانیا تا ئێستا خاوه‌نی هیچ كڵاوه‌یه‌كی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی بووهل له‌ رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا جێگیر كردبوو‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.