Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:57

یانه‌ی سۆران گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی كوردی كوردستانی سووریا واژۆكرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی سۆران به‌ شداربوو له‌ خولی پله‌ نایابی كوردستان، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی كوردی كوردستانی سووریا مالیك عه‌لی واژۆكرد.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، یانه‌ی وه‌رزشی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17ی2ی2024، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی كوردی كوردستانی سووریا مالیك عه‌لی واژۆكرا.

یانه‌ی سۆران رایگه‌یاندووه‌، ناوبراو له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست یاری ده‌كات، پێشتر له‌ ئه‌ڵمانیا یاری بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی فۆلفێنبوت، تورنەر-براونشفایگ، سالزداهوڵم، ئادێرشهایم، ريلينگين، بوخۆم كردووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش یاری بۆ یانه‌كانی برایه‌تی، نه‌ورۆز، هه‌ندرێن كردووه‌، له‌ سوریاش یاری بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی جه‌زیره‌، حه‌سه‌كه‌، شورته‌، وه‌حده‌ كردووه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.