ئەمڕۆ چوارشەممە 14-2-2023 بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر،بەرێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان هۆبەی گالەری- پیشانگایەكی شێوەكاری بۆ مامۆستایانی هونەری پەروەردی دەوروبەر دەكاتەوە.
پیشانگایەكە ،لەلایەن مامۆستای قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی دەوربەری هەولێر دەكرێتەوە، لیژنەی سەرپەرشتیاری پیشانگایەكە پێك هاتوون لە (نازدار دانیال، مزهەر خالد ، شاناز محمود، یوسف نورالدین، ئارام بكر ئەسعد) لیژنەی سەرپەشتیاری پیشانگایەكە پێك هاتوون لە زیاد كەریم،ئیڤان محەمەد، عەلی كازم،دەریا محەمەد ، نەورۆز شەهاب و سەرپەرشتیاری گشتی هوشیار عەبدلواحد مەرجان-ە، هەروەها دیزاین لەلایەن یوسف مەرجانەوە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە پیشانگایەكە لە گەلەری بەرێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان، لە كاتژمێر (11)ی بەیانی دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ پیشانگایەكی هاوبەشی مامۆستایانی هونەری دەكرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.