بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوودا تاوتوێی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاو كرده‌وه كه كاتژمێر 5ی شه‌و ده‌ست پێ ده‌كات.
له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردوو ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا به درۆن هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و به سێ هاژه‌ك گڕی تێبه‌ردا، له ئه‌نجامی هێرشكهش 3 كه‌س كوژران كه دوو له‌وان به‌رپرسی سه‌ربازی و هه‌واڵگری كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.