بە هۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە ڕێگەی نێوان 328 ئاوایی لە پارێزگاكانی كوردستانی توركیا گیراوە.
ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە، ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە و ڕێگەی هاتوچۆی نێوان گوند و ئاواییەكانی داخستووە.
لە قەرس 83 و لە ئەردەخان 209 و لە ئیغدر 36 گوند و ئاوایی و ناوچەی نیشتەجێبوون ڕێگەی هاتوچۆیان بە تەواوی لێ گیراوە.
هەوڵی تیمەكانی پاككردنەوەی ڕێگەوبانیش بۆ كردنەوەی ڕێگەكان بەردەوامە.
بەفر رێگەی نێوان 328 ئاوایی لە پارێزگاكانی كوردستانی توركیا گرتووە

کاتی خوێندنەوە
کەمتر لە خولەکێک
(63 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.