كۆمپانیایه‌ك له وڵاتی كۆریای باشوور بڕیاریداوه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیان منداڵی تازه بهێنێته دنیاوه، بڕی 75 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی (75 وه‌ره‌قه)یان به دیاری پێ بدات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له وڵاته‌كه‌یان زیاتر بێت.
كۆمپانیاكه ناوی (بۆیۆنگ)ـه و باره‌گاكه‌ی له سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووره، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و مژده‌یه‌ی به فه‌رمانبه‌رانی گه‌یاند و رایگه‌یاند "هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكمان منداڵی تازه‌ی ببێت به دیاری بڕی 100 ملیۆن وونی كۆری (75 هه‌زار دۆلار)ی پێ ده‌به‌خشین".
راشیگه‌یاند كه ئه‌م دیارییه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه‌یان ده‌گرێته‌وه پیاو بێت یان ئافره‌ت.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، كۆمپانیاكه هه‌روه‌ها بڕیاریداوه هاوكاری دارایی تریش پێشكه‌ش به خێزانه‌كان بكات ئه‌وانه‌ی منداڵی تازه‌یان ده‌بێت تا بارگرانی له‌سه‌ر ژیانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یان سێ منداڵ یان زیاتریان هه‌یه، بڕی 300 ملیۆن وون (225 هه‌زار دۆلار)ی كاشیان به دیاری پێ ده‌دات، یاخود خانوویه‌كی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین ده‌كات ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت یارمه‌تیده‌ر بێت و زه‌وییان بۆ دابین بكات.
هه‌موو ئه‌و دیارییانه‌ی كۆمپانیاكه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆریای باشوور له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی له‌دایكبوونی تازه‌ی هه‌یه و وڵاته‌كه به‌ده‌ست ئاستی ته‌مه‌ن پیرییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاو و ئافره‌تان زیاتر گرینگی به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن نه‌ك خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.