تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و پۆلیسی پارێزگه‌ی به‌غدا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوویان له‌نێو به‌رزكه‌ره‌وه (مسعد)ی ماڵه‌كه‌یان رزگار كرد، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 رۆژی له‌ناویدا گیری خواردبوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه: له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه زانیاریمان پێ گه‌یشت كه ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو له‌نێو ماڵه‌كه‌یدا له شاری به‌غدا بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ له‌نێو بهرزكهرهوهیهكدا گیری خواردووه.
بڵاویشی كرده‌وه: ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی فریاكه‌وتنی گه‌ڕه‌كی جامیعه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت به‌هۆی پچڕانی كاره‌باوه به‌رزكه‌ره‌وه‌كه تێكچووه و ئافره‌ته‌كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ تێیدا گیری خواردبوو.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه كه به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كه‌رتی كه‌رخ و پۆلیس، توانیان ده‌رگه‌ی به‌رزكه‌ره‌وه بكه‌نه‌وه و ئافره‌ته‌كه به‌سه‌لامه‌تی ده‌ربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.