كۆڵبه‌رێكی كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، جەبار وەیسی کۆڵبەری تەمەن 30 ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە سێ ڕۆژ پێشتر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندارکرابوو و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواسترابووەوە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەوە کە جەبار وەیسی ڕۆژی دووشەممە 29ی1ی2024، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر و دەمووچاوی بەسەختی بریندارکراوە و بۆ بەشی ئای سی یووی نەخۆشخانەی تاڵقانی گواستراوەتەوە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، جەبار وەیسی خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، دوو کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی بەرزان و یەزدان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته بریندارکرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.