دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی هێرشەكەی سەر بنكەیەكی ئەمریكا لە ئوردنی كرد، كە لە ئەنجامدا 3 ئەندامی هێزەكانی ئەمریكا كوژران و 34 چواری دیكەش برینداربوون.
ترامپ لە بەیاننامەیەكدا گوتی: هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر دامەزراوەیەكی سەربازی ئەمەریكا لە ئوردن، كە بووە هۆی كوژرانی 3 سەربازی ئەمریكی و برینداربوونی چەندین سەربازی دیكە، نوێنەرایەتی ڕۆژێكی ترسناك دەكات بۆ ئەمەریكا.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی كەسوكاری ئەو سەربازە ئازایانە دەكەم كە لەدەستمان دا.
هەروەها تڕەمپ جۆ بایدن، بە بەرپرسیاری هێرشەكە زانی و گوتی: ئەم هێرشە ئاشكرایە بۆ سەر ئەمریكا، ئەنجامێكی تری ترسناك و دڵتەزێنە لە لاوازی و تەسلیمبوونی جۆ بایدن.
دەشڵێت: سێ ساڵ لەمەوبەر ئێران لاواز بوو، مایەپووچ بوو و بە تەواوی لە ژێر كۆنتڕۆڵدا بوو، بەزەحمەت دەیتوانی دوو دۆلار بۆ دابینكردنی بودجەی بریكارە تیرۆریستییەكانی كۆبكاتەوە.
ترەمپ لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئەوكات جۆ بایدن هات و ملیارەها دۆلاری بە ئێران بەخشی، كە ڕژێم بەكاری هێنا بۆ بڵاوكردنەوەی خوێنڕشتن و كۆمەڵكوژی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هاوكات تڕەمپ پشتڕاستی كردەوە كە جیهان لە لێواری جەنگی جیهانی سێیەمدایە.
ترەمپ سەبارەت بە هێرشەكەی ئوردن: ئێمە لە لێواری جەنگی جیهانی سێیەمداین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.