هیچ مشتومڕی تێدانیە و شاراوە نیە كە مەلەكردن باشترین و بەسوودترین وەرزشە بۆ مرۆڤ و سوودێكی ئێجگار مەزنی هەیە، چونكە زانایان و سەرجەم لێكۆڵینەوە و توێژینەوەكان كۆكن لەسەرئەوەی مەلەكردن بەسوودترین جۆری وەرزشە و هیچ زیان و كاریگەرییەكی خراپی نیە بۆ ئەنجامدەرانی.
پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بۆ هەموو كەسێك لەهەر قۆناغێكی تەمەندا بێت مەلە بكات و سوودی ئەم وەرزشە هیچ كەسێكی لێ بەدەرنەكراوە و تەنانەت رێنوێنی ژنانی دووگیان و بەساڵاچووانی و كەسانی قەڵەویش دەكرێت كە مەلە بكەن چونكە هیچ كاریگەریی و زیانێكی نیە لەسەریان و هەرگیز كات درەنگ نیە بۆ ئەنجامدانی ئەم وەرزشە بەسوودە.
ژێدهر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.