یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وهڵامی ڕاگهیاندنی كۆمهڵی دادگهری كوردستان دهداتهوه.
له راگهیاندراوهكهی یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستاندا هاتووه، بەداخەوە دوێنێ راگەیاندنی کۆمەڵی دادگەری هەواڵێکیان بەناوی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان بڵاوکردۆتەوە، بێ ئەوەی بەشێوەی پیشەیی مامەڵە بکەن و وەک موسڵمان روونکردنەوە وەربگرن.
یهكێتی زانایان رایگهیاندووه، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان هیچ فەتوایەکی فەرمی بەو شێوە بڵاونەکردۆتەوە، چونکە فەتوای فەرمی لە ئەنجومەنەوە دەردەچێت و کلێشەی تایبەتی خۆی هەیەو مۆرو ئیمزاو ژمارەو بەرواری لەسەر دەبێت و لە سایتی فەرمی یەکێتی زانایان بڵاو دەکرێتەوە.
یهكێتی زانایان راشیگهیاندووه،هەر هەواڵ و لێدوان و فەتوایەک لە راگەیاندنی خۆمان بڵاو نەکرێتەوە، تەعبیر لە ڕاو هەڵوێستی فەرمی یەکێتی زانایان ناکات، تکامان وایە راگەیاندنەکان لەپێناو ئامانجی خۆیان یاری بە لێدوانی کەسی و نافەرمی نەکەن و هەستپاکی زانایان نەقۆزنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.