ئێران 2 هاووڵاتی كورد له سێدارهدهدات.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوی سەلمان سەلیمی و ئەحمەد حائێری خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی شاری هەمەدان (بەندیخانەی ئەڵوەند) جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیاكان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.