Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:04

لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گۆڕینی رەنگی رووباری بیرمینگهام دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی شارۆچكەی بیرمینگهام-ی بەریتانیا لێكۆڵینەوەی لە رووداوێكی سەیر دەستپێكرد كە لە رووباری بیرمینگهام روویدا.
دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لەدوو رۆژی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی بەریتانیای ئاگادار كردەوە كە رووباری شاری بیرمینگهام رەنگی سوور بووە، ئەنجوومەنی شارەكە لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەم دیاردە نائاساییە دەستپێكرد.
هەندێك كەس بە دیاردەیەكی ترسناكیان زانیوە و ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی-ش بە نیشانەی نزیكبوونەوەی ڕۆژی قیامەت وەسفی كردووە.
بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، لێكۆڵەرانی ژینگەی سەر بە ئەنجومەنەكە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گۆڕینی ڕەنگی ڕووبارەكە دەكەن بۆ سوورێكی ترسناك، ئەمەش دیمەنێكە كە كەس چاوەڕێی بینینی ناكات جگە لە كۆتایی جیهان.
 جیلی بیرمینگهام، وتەبێژی ئەنجومەنەكە، وێنەی ئەو دیاردە سەیرەی لە ماڵپەڕی “X” بڵاوكردەوە، ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری لەنێو دانیشتوانی ناوچەكەدا بەدوای خۆیدا هێنا.
هەروەها دەیڤید پاركەر، ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆیی شارەكە لە لێدوانێكدا گوتی: ئەم دۆزەخە چییە ،تا ئێستا دەسەڵاتە خۆجێیەكان و پۆلیسەكان نەیانتوانیوە هۆكارەكانی ئەم رووداوە دیاری بكەن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.