ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه له ده‌ریای سوور هێرشێكی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی به‌ریتانی و به‌هۆیه‌وه دووكه‌ڵ له كه‌شتییه‌كه به‌رز بۆته‌وه.
ده‌سته‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له كه‌شتییه‌كی وڵاته‌كه‌مانه‌وه له ده‌ریای سوور په‌یوه‌ندیمان پێ گه‌یشتووه كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه هێرشی مووشه‌كیان كراوه‌ته سه‌ر.
راشیگه‌یاند: هێرشه‌كه له دووری 60 میل له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌ده‌ن به مووشه‌ك ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه دووكه‌ڵ له كه‌شتییه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا نازانرێ زیانه گیانی و ماددییه‌كانی هێرشه‌كه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه چه‌نده.
له‌ماوه‌ی رابردوودا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن چه‌ند جارێكی دیكه‌ش له ده‌ریای سوور هێرشیان كردبووه سه‌ر كه‌شتییه‌كان به‌تایبه‌تیش كه‌شتی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌هۆی پشتیوانییه‌كانیان بۆ ئیسڕائیل له شه‌ڕی دژی غه‌ززه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو وڵات ئه‌وانیش له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند پێگه و باره‌گایه‌كی حوسییه‌كانیان كردبووه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.