Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:56

عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دانانی خشته‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رێك ده‌كه‌ون

له‌ كۆتایى مانگى نیسان ئه‌مریكا هه‌موو هێزه‌كانی له‌ سوریا ده‌كشێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێك به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی خشته‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێو خاكی عێراق.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتووین بۆ‌ دانانی لیژنه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردوولامان، كاری لیژنه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له‌ دیاریكردنی خشته‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌نێو خاكی عێراق.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و ئاست و توانای به‌رگریكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، بڕیار له‌سه‌ر ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌دات له‌نێو خاكی عێراقدا.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ راوێژكارانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی قۆناغ به‌ قۆناغ و له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا عێراق جێده‌هڵن.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی كاری لیژنه‌كه‌دا، عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ سه‌لامه‌تی گیانی راوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و رێگری ده‌كات له‌ دروستبوونی هه‌ر گرژی و مه‌ترسییه‌ك.  

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ویش له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا لیژنه‌ سه‌ربازییه‌ باڵاكه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.