له كوردستانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد له سێدارهدران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوی سەلمان سەلیمی و ئەحمەد حائێری خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی شاری هەمەدان (بەندیخانەی ئەڵوەند) جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاند، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرکران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوه.
له كۆتاییدا ههنگاو ئاماژهی بهوهش كردووه، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیاکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.