پارێزگاری هه‌ولێر به په‌یامێك سوپاسی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆ پیشتگریكردن له شاری هه‌ولێر له دژی بۆردومانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، له په‌یامه‌كه‌شدا پارچه شیعرێكی شیخ ره‌زای تاڵه‌بانی هێنایه‌وه كه ده‌ڵێت "لەبیرم دێ سولەیمانی که دارولموڵکی بابان بوو نە مەحکومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بۆ پشتگیرییه‌كانی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی گوتی "سوپاس ئه‌ی شاری له دڵا شیرین، شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، هاوبه‌شی ئێوه خه‌می ئێمه‌ی که‌م کرده‌وه و خه‌می خسته دڵی دوژمان که کورد هه‌ر یه‌کن و یه‌کگرن".
گوتیشی "سوپاس بۆ هه‌موو خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری".
ئومێد خۆشناو هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا بۆ هاووڵاتییانی شاری سلێمانی پارچه شیعرێكی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی هێنایه‌وه كه ده‌ڵێت "لەبیرم دێ سولەیمانی که دارولموڵکی بابان بوو، نە مەحکومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌زاران هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندان و رێپێوانیان دژی هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و شه‌هیدكردنی پێشڕه‌و دزه‌یی و ژینای كچه بچووكی و هاووڵاتییانی سڤیلی شاره‌كه ئه‌نجام دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.