Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:31

كه‌شناسی: خۆڵبارین له‌ هه‌رێمی كوردستان دروستبووه‌

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئاشكرای كرد كه‌ ئێستا له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆڵبارین دروستبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: بەهۆی کاریگەرى نزم پاڵەپەستۆی نیمچە دورگەى عەرەبى و چالاکبوونى خێرایی با، خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم و گەرمیانى گرتۆتەوە،

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌م خۆڵبارینه‌وه‌ مەودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا مه‌ودای بینینی ئێستای چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌:-

چەمچەماڵ 3 کم

کەرکووک 2 کم

خانەقین 6 کم

خورماتوو 800 مەتر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.