لە پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان، ڕێگاوبانی 113 ناوچەی نیشتەجێبوون بەهۆی بەفرەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە ڕێگاوبانی 106 ناوچەی گوندەوارەكانی ئەرزەڕۆم بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
لە پارێزگای ئەردەخان بەهۆی بەفر و كڕێوەوە ڕێگاوبانی چوار گوند و، لە قەرس ڕێگای سێ گوند بە ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمەكانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا، بەردەوامن لەسەر هەوڵەكانیان بۆ ڕاماڵینی بەفری كەڵەكەبووی سەر ڕێگاوبانەكان و كردنەوەی ڕێگاكان بەڕووی هاتوچۆدا.
لە پارێزگاكانی كوردستانی توركیا ڕێگاوبانی 113 ناوچەی نیشتەجێبوون بەهۆی بەفرەوە داخراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.