گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌مشه‌و دووشه‌م رایگه‌یاند كه هێزه ده‌ریاییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایان كردۆته ئامانج له كه‌نداوی عه‌ده‌ن و گورزی گه‌وره‌یان پێ گه‌یاندووه.
یه‌حیا سه‌ریع گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند: هێزی ده‌ریایی یه‌مه‌ن به چه‌ند هاژه‌كێك كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایان له كه‌نداوی عه‌ده‌ن كردۆته ئامانج به‌ناوی (OCEAN JAZZ) و گورزی گه‌وره‌ی لێ وه‌شاندووه.
راشیگه‌یاند: هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر خاكی یه‌مه‌ن بێده‌نگ نابێت و بۆ له‌مه‌ودوا هێرشی تریشی تری چاوه‌ڕوانكراومان ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش هه‌ر وه‌ڵامێك بدرێینه‌وه گورزی گه‌وره‌تر ده‌وه‌شێنین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ به‌رگریكردن له هه‌ر هێرش و هاژه‌كێك هه‌یه كه بكرێته سه‌رمان.
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له رێگریكردن له تێپه‌ڕینی كه‌شتی ئیسڕائیلی له ده‌ریای سوور و سه‌رجه‌م كه‌شتی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه به‌رگری له ئیسڕائیل ده‌كه‌ن دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.